تیروپشکی خولی نایابی عێراقی لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدرا. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/04/06

تیروپشکی خولی نایابی عێراقی لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدرا.

ئەمرۆ سێشەممە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدرا.
یارییەکان بەشێوازی خول بە یەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لەھەر کۆمەڵەیەک (٣) یانە بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەوێت، یارییەکانی قۆناغی کۆتایی بەشێوازی گردبوونەوە لە یەکێک لە پارێزگاکانی ( ھەولێر، بەغداد، بەسرە) خول بەیەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت.

 لێژنەیەکی تایبەت بۆ پشکنینی یاریگا و تەمەنی یاریزانەکان دەست نیشان دەکرێت و پشکنینی یاریزانانی ھەولێر لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی لقی ھەولێر ئەنجام دەدرێت.

- کۆمەڵەی یەکەم پێکھاتووە لە یانەکانی ( زاخۆ، زەورا، قوە جویە، تەڵەبە، نەفت، کەرخ، نەفت بەسرە، نەفتی ناوەراست، دیوانیە، سەماوە).

- کۆمەڵەی دووەم پێکھاتووە لە یانەکانی ( ھەولێر، شورتە، حدود، سەناعات ئەلکھربائیە، کارەبا، ئەمانە بەغداد، مینا، نەجەف، نەفتی میسان، قاسم).

- یارییەکانی ئەم خولە رۆژی (٢٠-٤) دەست پێ دەکات.
- یانەی ھەولێر یەکەم یاری خۆی لە رۆژی (٢٠-٤-٢٠٢١) لە یاریگای نەجەف دەبێتە میوانی یانەی نەجەف.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages