بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، بڕیارمان دا رۆژی وەرزشی کوردستان بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوابخەین، گەرچی تەواوی ئامادەکاریمان بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە 20 چالاکی لە رۆژی 10/04/2021 کردووە، بەڵام تەندروستی هەموو لایەک لە هەموو شتێک گرنگترە و کۆتایی مانگی داهاتوو هەموو لایەک بەیەکەوە وەرزش دەکەین.
لەبەر ئەوەی دەستنیشانکردنی رۆژی وەرزشی کوردستان پرۆسەیەکی درێژە و تاکو ئێستا بەفەرمی هیچ رۆژێک دیاریی نەکراوە و لە هەوڵداین لە ساڵانی داهاتوو حکومەت و پەرلەمان ئەم رۆژە یەکلا بکەنەوە، بۆیە هیچ رۆژێک دیاریی نەکراوە و لەم قۆناخەدا گرنگ ئەوەیە لە رۆژێکدا هەموومان بەیەکەوە وەرزش بکەین تاکو جوانی پڕۆژەکە پیشانی هەموو لایەک بدرێت.
رێکخراوی کوردستان سپۆرتس دەی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق