بنەما سەرەکیەکانی ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی ڕەمەزاندا
١- دوورکەوەرەوە لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بۆ ماوەیەکی زۆر .
٢- نابێت لە ماوەی ٦٠ خولەک زیاتر وەرزش کەیت لەکاتی بەڕۆژووبوندا .
٣- ئاگادار بە کە شلەمەنییەکان بەشێوەیەکی باش بخۆیت لەکاتی بەربانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی وون بووە.
٤- وەرزش مەکە دوای بەربانگ یەکسەر ، دەتوانیت دوای سێ کاژێر دەست پێبکەیت .
٥- ژەمێکی پڕ لەسەوزەوات و میوەھات بخۆ لەگەڵ کەمکردنەوەی چەوری .
٦- ئاو بەتەنیا بەس نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنیەکان ، دەبێت شەربەتی میوەی لەگەڵ بخورێت .
٧- قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییەکان دەبێت لەسەرخۆ و بە تدریج بێت نابێت یەکسەر ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە بە یەکجار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق