باشترین كات و جۆری وەرزش لە مانگی ڕەمەزاندا كامەیە؟ - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/04/14

باشترین كات و جۆری وەرزش لە مانگی ڕەمەزاندا كامەیە؟


زۆرێك لەو كەسانەی لە مانگەكانی دیكەی ساڵدا وەرزش دەكەن و لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن پرسیاری ئەوە دەكەن كەی وەرزش بكەن و كام جۆری وەرزش لەم مانگەدا بەسوودە؟ دكتۆرە هەڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بەنج وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

ئەم خانمە پزیشكە دەڵێت"لەبەر ئەوەی من یەکێکم لەو پزیشکانەی ھەمیشە ھانی ئەنجامدانی وەرزش دەدەم بۆ کەم کردنەوەی ئازار و بەھێزکردنی ماسولکەکان ، بۆیە ئەم پرسیارەم زۆر دێتە ڕێ لەم مانگە پیرۆزەدا لە لایەن نەخۆشەکانمەوە "ئایاچ و چۆن وکەی وەرزش بکەم لەم مانگەدا ؟"

چ جۆرە وەرزشێک بکەین لە مانگی ڕەمەزاندا ؟
وەرزش کردن بەپێی ئەو مەبەستەی بۆی دەکرێت ھەڵبژاردنی جیاوازە ، ھەندێک دەیکات بۆ کەم کردنەوەی ئازار ، ھەندێک دەیکات بۆ پاراستنی کێش ، ھەندێک بۆ بودی بیڵدینگ و ماسولکە دروستکردن .ھتد، بۆیە ھەڵبژاردنی وەرزشەکە بەپێی مەبەستەکەو گونجاوی دەبێت لەگەڵ مانگی ڕەمەزاندا بەڵام بە گشتی دەبێت ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەین.

١- کاتی کردنی وەرزشەکە بەراورد بکە بە شوێنی وەرزشەکە بزانە کاتێکی گونجاوە لەڕووی پلەی گەرمیەوە ، چونکە نابێت پلەی گەرما بەرز بێت بۆ ئەوەی تووشی ووشک بوونەوە نەبیت .
٢- ئەو جۆرە وەرزشانە ھەڵبژێرە کەلەناو خەڵکدا دەکرێت بۆ ئەوەی دوورەپەرێز نەبیت و بتوانیت چێژ لە کەش وھەوای کووبوونەوەی ئەم مانگە پیرۆزە وەرگریت .
٣- لەژێر ڕێنمایی پزیشک ئەو جۆرە وەرزشە ھەڵبژێرە کە گونجاوە لەگەڵ باری تەندروستیت ، بەتایبەتی لەکاتی ھەبوونی نەخۆشییە دێژخایەنەکان .
٤- دەبێت ئەو کالۆرییەی دەیسوتێنیت گونجاو بێت لەگەڵ ئەو جۆری خۆراکەی دەیخۆیت .
٥- باشترە ھەر ئەو وەرزشانە بکەیت کە پێشتر کردووتە و وەرزشی تازە تاقی نەکەیتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا .
٦- باشترە ھەمیشە ڕای پزیشکی پسپۆر یاخود ئەوانەی پسپۆڕییان ھەیە لەبواری وەرزش و پرۆفیشناڵن وەربگیرێت پێش ئەنجامدانی ھەر وەرزشێک .

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە ڕەمەزان دا کەیە ؟
١-ڕۆشتن بەپێ لە بەیانیان زوو دا ، بۆ ماوەی ٣٥-٤٥ خوولەک چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری جومگەو ماسولکەکان لە ئازار .
٢- ئەنجامانی وەرزش کاژێرێک پێش بەربانگ ، چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن ، چونکە توێژینەوە ھەیە دەڵێت ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت كاتژمێر بە ڕۆژووبوون چەوری سووتاندن زیاد دەکات .
٣- ئەنجامدانی وەرزش دوای بەربانگ بە سێ کاژێر ، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ماسولکە دروست بکەن و ودەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاژێرێک ئەنجامی بدەن ، لەگەڵیدا دەبێت خواردنی گونجاو تەواوکەرە خۆراکیەکان وەرگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages