زیانەکانی بە پێوە ئاو خواردنەوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/03/28

زیانەکانی بە پێوە ئاو خواردنەوە

١- لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئیلتیهابی جومگەکان، وەک ( پەنجە ئێشە و پشت ئێشە )، هەروەها بە پێوە ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی لە دەستدانی شلەی جەستەت.
٢- کاتێک بە پێوە ئاودەخۆیتەوە تینوێتیت ناشکێت و پاش ماوەیەکی کەم تینوت دەبێتەوە بە پێی سەرچاوە زانستییەکان باشترە کە ئاو بە دانیشتن و چەند قومێک بخورێتەوە.
٣- ئەگەر بە پێوە ئاو بخۆیتەوە هەمیشە کێشەی بەدهەرسیت بۆ دروست دەبێت،، بەڵام ئەگەر بە دانیشتنەوە ئاو بخۆیتەوە ئەوە سیستمی ماسولکەکانت ئارامترن، نیگەرانیشت کەمترە.
٤- ئەگەر بە پێوە ئاو بخۆیتەوە گورچیلەکانت بە تەواوی ئاو ناپاڵێون،، شتە ناپاکەکان لە گورچیلەکاندا دەمێننەوە و کێشەی تەندروستی لە سیستمی میزکردندا
دروستدەکات و تەنانەت ڕەنگە کێشەی جددی بۆ گورچیلەکانیش دروستبکات.
٥- خواردنەوەی ئاو بە پێوە ئاستی ئەسیدەکانی جەستە تێکدەدات،، تەنانەت شارەزایان باس لەوە دەکەن کە جگە لەوەی ئاوخواردنەوە دەبێت بە دانیشتنەوە بێت باشترە بە هێواشیش ئاو بخورێتەوە بە چەند قومێک.
٦- خواردنەوەی ئاو دەبێتەهۆی دروستبوونی دڵەکزە و قورحەی مەعیدە (برین).
٧- کاتێک بەپێوە ئاو دەخۆیت دوودڵی و نیگەرانی زیاد دەکات،، چونکە سیستمی (فایت ئاند/ ئۆ فلایت) چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی ڕاچڵەکان لە جەستەدا،،(فایت ئاند/ ئۆ فلایت) سیستمێکە لە جەستەدا کە بەرپرسە لە پەستان و کردە فیسیۆلۆجییەکان.
٨- خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە زۆر باشە،، چونکە گورچیلەکان لە باشترین حاڵەتدان بۆ کارکردن بەباشی.
(بابەتەکە لە٢٠١٦ لە لایەن ماڵپەری ماڤکیوەر-ەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە بابەت و لێکۆڵینەوەی تەندروستییە و سەرچاوەی بابەتەکانی باوەڕپێکراون و ماڵپەڕێکی جیهانییە)....
ئەوەی عیلم پشتڕاستیکردووەتەوە پێش زیاتر لە ۱٤۰۰ ساڵ پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ ) ئێمەی لەم بارەیەوە ئامۆژگاری کردووە و فەرموویەتی: بە دانیشتنەوە و چەنند قومێک ئاو (شلەمەنی) بخۆنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages