سابات سپۆرت \ ئەمرۆ سێ شەممە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە شاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی (سەفین کانەبی) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ کوردستان و هەر چوار ئەندامەکەی تر (سەلام حوسێن، دڵشاد ساڵح، سیروان نەجمەددین و قاسم ساڵح) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند .
سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند ، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ته‌نیا په‌یوه‌ندی بەبارو دۆخی ته‌ندروستیمه‌هەیە ، ته‌نانه‌ت تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌ش بوومه، به‌جۆرێك ته‌ندروستیم خراپه ته‌نانه‌ت ماڵی مامه‌كانیشم ئێستا پێ نازانمه‌و.
بەپێ ئەوزانیاریانەی کەدەست سابات سپۆرت کەوتوە بەربژێری سەرەکی بۆ شوێنگرەوەی سەفین کانەبی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تاریق عبدالرحمان دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق