
سابات سپۆرت / دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی بالەی عێراق بریاریدا یارییەکانی گردبوونەوەی دووەم لە خولی بژاردەی عێراق لە شاری بەسرە بگوازێتەوە شاری ھەولێر، ئەمـرۆ خشتەی سەرجەم یارییەكـانی بڵاو كردەوە ، كە یارییەكـانی لە هەردوو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و هۆڵی یانەی ئەكـاد ئەنجام دەدرێت.
یارییەکانی ئەم گردبوونەوەیە لە رۆژی (٥-٣-٢٠٢١) دەست پێ دەکات و تا رۆژی ( ١٤-٣-٢٠٢١) بەردەوام دەبێت.
یارییەکانی ئەم قۆناغە لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجام دەدرێت.
بەپێی رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر سەرجەم چاڵاکییە وەرزشییەکان بەبێ ئامادەبوونی ھاندەران ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە ھەریەکە لە یانەکانی ( ھەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، شورتە، سەناعە، حەبانیە، بەحری، جەیش، گازی باشوور) رکابەری لەسەر (٥) بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی دەکەن.
خشتەی یارییەكـان بەم شێوەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق