سابات سپۆرت / پێگەی فەرمی یـانەی هەولێر هەواڵی دوورخستنەوەی هەریەك لە رادان گاسانین راهێنەری یـانەكە و اھێنەری گۆڵپارێزان کاوە ئیبراھیم و اھێنەری لێھاتووی جەستەیی کرواتی دۆجی
باکۆڤیچ، ڕاگەیـاند
دوای ئەنجامە خراپەكـانی یـانەی هەولێر لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ، کەمێک پێش ئێستا دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا چەندین بریاری گرنگی دا بەمشێوەی خوارەوە.
- رەزامەندی درا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی راھێنەری کرواتی رادان گاسانین لە پۆستی راھێنەرایەتی تیپەکە.
- رەزامەندی درا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی راھێنەری لێھاتووی جەستەیی کرواتی دۆجی باکۆڤیچ.
- دوورخستنەوەی راھێنەری گۆڵپارێزان کاوە ئیبراھیم لە پۆستەکەی.
- بەشێوەیەکی کاتی د.تەھا قادر ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکە دەکات تا دەستنیشانکردنی راھێنەری نوێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق