بەوێنە و ڤیدیۆ ، دێربی شاری هەولێر كۆتایەكەی شەڕی تێكەوت. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/02/11

بەوێنە و ڤیدیۆ ، دێربی شاری هەولێر كۆتایەكەی شەڕی تێكەوت.

سابات سپۆرت / لەیاری دێڕبی شاری هەولێر كەلەنێوان هەردوو یـانەی هەولێر و برایەتی لە یاریگـای فەرەنسۆ هەریری بەرێوە چوو لە كۆتایەكەی شەڕی تێكەوت.

 رووداوەكە لەگێمی دووەمی یارییەكە دەستی پێكرد كاتێك ناوبژیوان ساسان عمر لێدانێكی سزی بۆ یـانەی برایەتی هەژماركرد پاشان ئاڵۆزی كەوتەنێوان  یـانەی هەولێر لەگەڵ ناوبژیوان بوەهۆی گرژیوئاڵۆزیان كەپێیان وابوو لێدانەسزاكە ناراست بوو كە ناوبژیوان هەژماریكرد.

ناوبژیوان سوربوو لەسەر لێدانەسزاكە بۆ یـانەی برایەتی لێدانەسزایەكەش لە رێگەی یاریزان  سەفین مەنسور بەسەركەوتوانە گۆڵەكەی تۆماركرد برایەتی پێشخست لە ( 1بە1 بۆ 2-1 ) ، یارییەكە بەردەوامی هەبوو یاریزان سەفین مەنسور توانی گۆڵێكی تر تۆماربكات بۆ یـانەی برایەتی یاریش بەئەنجامی ( 1-3 ) لەبەرژەوەندی برایەتی كۆتایی هات .

دوای تەواوبوونی یارییەكەش راستەخۆ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاندەرانی یانەی هەولێر و نابژیوان كەهێرشی كرایەسەر  دروستبوو بەهۆی ناڕەزایی هاندەرانەوە دژی ناوبژیوان كەپێیان وابوو ناوبژیوان لە ئاستی یارییەكە نەبوو ، بۆماوەیەك ناوبژیوان لەیاریگـا مایەوە نەی توانی بچێتە دەرەوە، پاشكۆنترۆڵكردنی یاریگـا لەلایان هێزەكانی پاراستنی یاریگـا بە تەقەكردن، ناوبژیوان توانی بچێتەدەرەوە .

یارییەكە لەنێوان هەولێر و برایەتی  لەمیانی بەرێوە چوونی گەڕی هەشتەمی  یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بوو ، كەبەسەركەوتنی یـانەی برایەتی كۆتایی هات.


فۆتۆ/ سابات سپۆرت 












ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages