سابات سپۆرت / ئەمرۆ یەك شەممە لە هەولێری پایتەخت كۆتایی هات بە پاڵەوانیەتی كراوەی تێنسی سەرزەوی كوردستان لەسەر ئاستی كچان ، كەتێدا لە سەرئاستی سێ پارێزگـا ی كوردستان هەولێر و دهۆك و كەركوك 16 یاریزان بەژداریان تێداكردبوو.
لەپاڵەوانیەتیەكەدا كە یەكێتی ناوەندی تێنسی سەرزەوی كوردستان رێكیخستبوو ، بەهاوكاری ناوەندی چاڵاكی و پێگەیاندنی لاوانی قەڵا بەڕێوەچوو .
لە پاڵەوانیەتیەكەدا لەیاری كۆتایی هەردوو كچەیـاریزان لاڤان رۆستەم لە هەولێر و كچە یاریزان سارا ئاڤدەڵ لە یـانەی دهۆك روبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەكی ئاست بەرزدا كچە یاریزانی یانەی دهۆك سارا توانی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنت و بووە پاڵەوانی خولەكە .
دوای تەواوبوونی یارییەكەش هەردوو كچایاریزان سارا و لاڤان تایبەت بەسابات سپۆرت دەربارەی پاڵەوانیەتیەكە لێدوانیان هەبوو .
لاڤان رۆستەم " لەیاری كۆتایی بەخت یاوەرم نەبوو ، پلەی دووەم بەدەست هێنا هەوڵدەدەم بۆ جارێكی تر بتوانم ببمە پاڵەوان ، ئاستی بتوڵەكە دوای سێ ساڵ دابڕان نەكردنەوەی هیچ بتوڵەیەك یاریزانەكـان ئێستێكی تارادەیەك باشیان هەبوو "
سارا ئاڤدەڵ " دوای دابڕانێكی زۆر گەڕاینەوە یاری كردن ، خۆشحاڵ بووم كەتوانم پلەی یەكەمی كچانی كوردستان بەدەست بهێنم ، هەرچەند زەحمەتیم بینی چونكە ئاستی یاریزانەكـانی تریش باش بوون "
دەربارەی پاڵەوانیەتەكە ، د.رۆستەم رەسول سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تێنسی كوردستان تایبەت بەسابات سپۆرت ڕاگەیاند:" دوای زیاتر لە سێ ساڵ جارێكی تر كچانی تێنسزانی كوردستان گەڕانەوە یاریكردن ، 16 یاریزان لە سێ پارێزگای كوردستان هەولێر 8 یاریزان و دهۆك 7 یاریزان و كەركوك 1 یاریزان بەژداریان لە پاڵەوانیەتی كراوەی تێنسی سەرزەوی كوردستان كرد، ئاستی كچەیاریزانەكـان بە هۆی نەبوونی پاڵەوانیەتی لە سێ ساڵی رابردوو دابەزیبوو.
دوای سێ ساڵ دابڕان ونەكردنەوەی هیچ بتوڵەیەك لەسەرئاستی كوردستان لەیاری تێنسی سەرزەوی كچان، جارێكی تربەیاركردن شادبوونەوە و كچەیاریزان سارا لە یانەی دهۆك توانی نازناوەكە بەدەست بهێنێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق