سابات سپۆرت / ئەستێرەی تۆپی پێی كوردستان پێشوو سەڵاحەدین سیامەند پەیامێكی بڵاوكردەوە ، ئاماژەی بەوە كردووە كاتی ڕاستكردنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستانه .
دەقی پەیامەكەی سەڵاحەدین سیامەند:
كاتی ڕاستكردنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستانه
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت .
ده‌مه‌وێت لێره‌وه هه‌نگاوه‌كان به كردار ده‌ست پێ بكه‌م و مه‌به‌ستمه بڵێم له پاڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی به‌گشتی و كوردستانی گرتووه به‌تایبه‌تی، به‌ڵام ئاسۆیه‌ك بۆ چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان هه‌یه، منیش وه‌كو وه‌رزشوان و تاكیكی ئه‌م وڵاته، ده‌مه‌وێت هاوشێوه‌ی پاكێج و پرۆژه پێشنیاز و رێگاچاره‌كان بۆ راستكردنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان بخه‌مه‌ڕوو، ناشمه‌وێت سه‌رتان بهێشێنم و شته‌كانیشم ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قسه‌ی گەورە و ئامۆژگارۆی بێت، چونكه له هه‌موو دونیادا ئاسانترین شت ئامۆژگاریكردنه، من ده‌مه‌وێت به كه‌مترین خه‌رجی و به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین داهات به‌هێز و بازووی وه‌رزشوانی نێوخۆیی شۆڕشێكی سپی وه‌رزشی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان به‌رپا بكه‌م.
لێره‌وه داواكارم له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و حكوومه‌ت پشتگیریمان بكات و تا به گره‌نتی و كردار دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی بگۆڕین، دۆخه‌كه له خه‌رجی بۆ دۆخی وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشی بگۆرین .له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان له‌سه‌ر قاسه‌ی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌بێت وه‌رزش ببێته پاڵپشتییه‌كی دارایی گه‌وره بۆ میللە تی خۆمان، ده‌بێت ئه‌و سه‌رده‌مه كۆتایی بێت به‌رپرسانی وه‌رزشی چاوه‌ڕوانی پاره‌ی حكوومه‌ت بكه‌ن و ئینجا ده‌ست به خول و پاڵه‌وانێتییه‌ك بكه‌ن، ده‌بێت خۆیان پرۆژه‌یان هه‌بێت و چیتر بۆ پاره نه‌نۆزێنه‌وه و چاویان له‌ده‌ستی حكوومه‌ت بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق