سابات سپۆرت/ لەگەڕی چوارەمی خولی پلەیەكی تۆپی پێی كوردستان ، لە یاری نێوان ئاشتی و سەیدسادق ، كەلە یاریگـای ئاشتی یارییەكە بەرێوە چوو بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزیەوە یارییەكەتەواو نەكرا ، دەربارەی تەواو نەكردنی یارییەكەش یـانەی وەرزشی ئاشتی لە پێگەی خۆی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە ، دوای راگەیاندراوەكەی یانەی ئاشتی یانەی سەیدسادق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
ئەمەش دەقەكەیەتی :
ڕونکرنەوەیە لەیانەی سەیدسادقەوە
وەک ئاگادارن لەیاری ئەمڕۆدا چ هەڵەیەکی زەق و ناڕەوا بەرانبەر بەیانەکەمانکراو بەناهەق گۆڵێکمان بۆ ئەژمار نەکرا لێرەدا چەند خاڵێک بۆڕای گشتی دەخەینەڕوو
1- لەدوای هەژمارنەکردنی گۆڵەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە کەگومان دەکرێ لەلایەن کەسانێکەوە ئاڕاستەکرابن و هەستان بەخستنەناوەوەی دەبەو شێواندنی کەشی یاریەکە چونکە ئەو ڕەفتارانە دوورە لەهەڵسوکەوتی هاندەرانی سەیدساق
2- لە یاری نێوان یانەکەمان و یانەی ئاڵتون کۆپری بەگۆڵیک دۆڕاین لەگوڵێک کاڵتر بەناوبژیوان و تیپی میوانیش نەوتراو بەو پەڕی ڕێزەوە بەڕێکران و هیچ گرژیەک دروستنەبوو.
3- ڕاگەیاندنی یانەی ئاشتی دوێنێ شەو پۆستێکیان کردبو لەبەشێکیدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبوو سوپرایزیان هەیەو تەنها بەسەرکەوتن قایل دەبن دیارە پێشوەختە ئامادەکاریانکردوە ئەگەر کەشی یاری لەبەرژەوەندیان نەبوو بیشێوێنن وەک چۆن ئەمڕۆ شێواندیان
4- یاری لەناو یاریگای ئاشتیدابووە ئەگەر دەیانزانی هاندەرانی سەیدسادق بۆ شەڕو ئاژاوە هاتوون بۆچی لەسەرەتاوە ڕازی بوون یاری بکرێت و پۆلیسی پێویستیان نەهێنایە یاریگا بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ڕوداوەکان بکەن.
5- ئەگەر یانەی ئاشتی ئامادەبوون گێمی دوەم تەواوبکرێ بۆچی نەهاتنە یاریگا تا بۆ هەموانی بسەلمێنن ئەوە ناوبژیوانە یاری تەواوناکات نەک یاریزانانی یانەی ئاشتی.
لێرەوە جارێکی تر داواکارین لەبەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێ و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو ناهەقیەی بەرانبەر بە یانەو هاندەرانمان کراوەو وەک ئاژاوەگێر لەقەڵە دراون قبوڵنەکرێت و مافمان بۆ وەربگرنەوەو هەر کەسێک تۆمەتبارە سزای بدەن
راگەیاندراوەكەی ئاشتی لەم لینكە دابگره و بخوێنەوە
راگەیاندراوەكەی ئاشتی لەم لینكە دابگره و بخوێنەوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق