یانەی ئاشتی راگەیاندراوێك بڵادەكـاتەوە ، دەرباری تەواونەكردنی یاری ( ئاشتی × سەیدسادق ) - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/01/13

یانەی ئاشتی راگەیاندراوێك بڵادەكـاتەوە ، دەرباری تەواونەكردنی یاری ( ئاشتی × سەیدسادق )

یانەی ئاشتی

سابات سپۆرت/ لەگەڕی چوارەمی خولی پلەیەكی تۆپی پێی كوردستان ، لە یاری نێوان ئاشتی و سەیدسادق ، كەلە یاریگـای ئاشتی یارییەكە بەرێوە چوو بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزیەوە یارییەكەتەواو نەكرا ، دەربارەی تەواو نەكردنی یارییەكەش یـانەی وەرزشی ئاشتی لە پێگەی خۆی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە .

كەئەمەش دەقەكەیەتی :
بەڕێز / سەرۆک و ئەندامانی یەکیتی تۆپی پێی کوردستان
بەڕێز /بەرپرسانی وەرزشی و حزبی و حکومی كوردستان
ئێمە لەیانەی ئاشتی سەرەڕای نیگەرانیمان لە پشێوییەکان لەیاری یانەکەمان و یانەی سەید صادق بەهۆی ئاژاوە گێڕی بەشێک لە هاندەرانی سید صادق ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو .
١-یانەی ئاشتی و تیپەکەی هیچ پەیوەندیه‌کی بەم ئاژاوانەوە نیەوە هۆکاری تەواو نەکردنی یاریەکە ‌بڕیاری سه‌رپرپرشتیارو ناوبژیوانان بووە بۆ ڕواندنەوەی گێمی دووەم بەهۆی دڵنیا نەبوون لە پاراستنی گیانی یاریزانان و ناوبژیوانان.
٢-گەر سه‌یری دەزگاکانی ڕاگەیاندن و گرتە ڤیدۆییەکان بكه‌یت بۆت دەر ئەکەوێت بەشێک لەهاندەران هەر لەسەرەتاوە بۆ ئاژاوە هاتوون و ئەنجام هەرچۆنێک بێت ئەوان کاری خۆیان دەکرد .
٣- هەر چۆن تیپی ئاشتی بووە قوربانی هەرواش تیپی یانەی سید صادق بووە قوربانی ئەم هەڵوێستانە•
٤- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەڕێنمایەکانیدا دەڵێت لەسەدا ٥۰% هاندەر بێت به‌ هۆی كرۆنا بەڵام ئامادە بووان لەبەر چاوی نوێنەری یەکێتی تۆپی پێ و ژمارەی پێوانەی تۆمار دەکەن لەکاتێکدا یاریگای ئاشتی جێگای ۲ هه‌زار هاندەر دەگرێت بەڵام زیاتر لە هەزاران هاندەر ئامادە بوون.
٥- لەڕووی ماددی و مەعنەوی زیانێکی گەورە بەریاریگای یانەکەمان کەوتووە و کەسیش خۆی ناکاتە خاوەنی .
لێرەوە لەدەستەی کارگێڕی یانەی ئاشتی داواکارین لەیەکێتی تۆپی پێ بڕیارێکی یەکلا کەرەوە دادپەروەرانە بدات
دواجار دووپاتی دەکەینەوە کە ئامادە نەبوونی سەرپەرشتیارو ناوبژیوانان هۆکاری تەواو نەکردنی یاری بووە و بڕیاری سەرەتاو کۆتای هەر لای ئەوانە .
ئێمەچاوەڕیی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی كوردستانین
وەئه‌گەر نا یانەی ئاشتی هەڵوێستی خۆی ئەبێت .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages