دوێنێ زۆرتر لە 150 کەس لەچەند شوێنێکی باکوری شاری تهران لە شاخی توچاڵ و دەوروبەری کەوتوونە ژێر ڕەنووی بەفر و سەرمابوونی لەڕادەبەدەر و بزربوون، تا ئێستا 10کەس گیانیان لەدەست داوە زۆرتر لە 16 کەس بێسەروشوێنن و ئەوەیتر توشی سەرمابوون و نەخۆشکەوتوون؟
هەموو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەلەڕەقی لە نەزانی و نەبوونی کەلوپەلی پێویست و گوێڕایەل نەبوونە لە کەش و هەوا؟
بۆیە شاخەوان بوون و شاخەوانی کردن بەیاریکردنی مەرگ نیە لەسەر نەزانی و نەبوونی کەلوپەلی گونجاو لەبەکارهێناندا..
تکایە شاخەوانان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن..
١.لەکاتی دەرچوونت بۆ هەر شاخێک یەکە ئیداری کانی ناوچەکە ئاگاداربکەوە بەتایبەتی بەرگری شارستانی.
٢. سەرکێشی مەکە لە سەرکەوتنی بەرزاییەکان.
٣. کەل و پەلی پێویستی فریاگوزاری سەرەتایی لات بێت.
٤. بەرلەچونت پرسیار لەکەسانی ناوچەکە بکە لە سروشتی شوێنەکە..
٥.جگە لە گروپەکانی فدراسیونی شاخەوانی لەگەل کەسی تر مەچۆ.
٦.گەر کەش و هەوا زۆر نالەبار بوو بگەڕێوە و سەرمەکەوە.
ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق