وەرزش کردن چۆن گۆڕانکاری بەسەر جەستەمان دەهێنێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/12/14

وەرزش کردن چۆن گۆڕانکاری بەسەر جەستەمان دەهێنێت

زۆربەی ئەوکەسانەی بەردەوام وەرزش دەکەن لە زۆربەی نەخۆشیەکان بەدوردەبن و هەمیشە دڵخۆستر و گەنج تر لەکەسانی تر دەردەکەون، لێرەدا ئەو گۆرانکاریانە دەردەخەین لەکاتی وەرزش کردن و بەردەوامی دان پێی بەسەر جەسستەمان ڕودەدەن .

•لەکاتی وەرزش کردن : 
"میتابڵزم"مان بەهێزدەبێت، سوڕی خوێنمان چالاک دەبێت .

•پاش وەرزشکردن :
پرۆتین و کاربۆهیدرات ٤ جار خێراتر دەسوتێت، دەردانی هۆرمۆنی ئیندرۆفین باری دەرونیمان باشدەکات.

•چەند کاتژمێرێک پاش وەرزشکردن :
هەناسەدانمان ڕێکدەبێت، خەولێکەوتنمان ئاساندەبێت.

•پاش چەند هەفتەیەک لە وەرزشکردن :
دڵ و بۆریەکانی خوێن باشتر کاردەکەن و تەندروست تر دەبن، تاوانای جەستەییمان زیاد دەکات .

• پاش چەند مانگێک لە بەردەوام بون لە وەرزشکردن :
مێشکمان چالاکدەبێت و بڕیارە راستەکان خێراتر دەدات.

•پاش چەند ساڵێک لە وەرزشکردن :
دەرفەتە ڕەخساوەکان لە ژیانمان زیاد دەکات، پرۆسەی بەساڵداچونمان هێواش دەبێتەوە گەنج تر دەردەکەوین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages