لەبەیانامەیەکدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سەفین کانەبی ڕاگەیاند کەوا لە یارییەکانی داهاتوو لە سەرجەم خول و چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە 50% هاندەرانی یانەکان بە پێی رێنمایی تەندروستی لە یاریگەکان ئامادادەبن.
بەیانامەکەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێیکوردستان
سوپاس بۆ هەر چوار پارێزگاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، کە رێگەیان پێداین لە یارییەکانی داهاتوو لە سەرجەم خول و چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە 50% هاندەرانی یانەکان بە پێی رێنمایی تەندروستی لە یاریگەکان ئامادەبن، بە دڵنیایەوە لای ئێمە جوانی خولەکان بە بوونی هاندەرەوەیە و رێزیان لێدەگرین.
بۆیە داوا لە سەرجەم جەماوەری خۆشەویستی یانەکانی کوردستان دەکەم، بۆ بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هەموو لایەک، هاوکارمان بن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، داوایان لێدەکەم لە کاتی ئامادەبوونیان ماسک ببەستن خۆیان بپارێزن.
سەفین کانەبی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق