سابات سپۆرت - ئەوە نزیکەی سی 30 ساڵه کوردستان نیمچە سەربەخۆیە ، 30 ساڵه وەرزش به تایبەت خولەکانی تۆپی پێ بوونی هەیه ، بەڵام چ بوونێک هەبوون و نەبوونی یەکه .. نه خول ویاریگا و نەستادیۆم ، نه یاریزان ونه بەرەوپێشچوون، چۆن بووە هەروایه یەك بست چییه پێش نەکەوتووە و پێشیش ناکەوێت ، خولی تۆپی پێی کوردستان به ( مەزاجە مەزاج) هەبوو ( تۆپانی) هەیه نەبوو نیه !.. ئەوە حاڵی ئەو یارییە جەماوەرییە که لاو و وەرزشوانان ساڵانه له هەموو جیهاندا چاوەڕێی دەکەن ، کەچی لای ئێمه نە خوله و نەهیچ ( گاڵتە جارییە) و هیچیتر ، دوای ئەوەی سەرەتای دووهەزارەکان تا ناوەڕاستی ئەم مێژووە ، ( پارە) بۆ وەرزش به تایبەت تۆپی پێ ڕژا کەچی هەر هیچ نەکرا ، کەسیش ناوێرێت بڵێ ( لەل) ، دوای دارایی هەندێک کزبوو هەر تێکچوو ، باشە کێ بەرپرسیارە لەو بێ سەرووبەرییە وەرزشی کوردستانی خۆماندا ؟!.. هەر بەڕاست ئایا ئەوەی ئەو سی 30 ساڵەی ڕابردوو تا ئێستا دەیبینین ئەوە ( تۆپانیه)؟ ، هەر به جیدی پێووسیتیمان به گۆڕانکاریی ڕیشەییە و تکایه ئەوانەی ئێستای بوونەتە بارگرانی له گۆڕەپانەکەدا وازبێنن وبابوار ودەرفەت بدەنه خەڵکانی دیکه ،تا وەرزش و خول ویاریگای جوان بخەینه بەرچاوی لاوانمان ،چونکه وەرزش بەمشێوەیەی ئێستا وا بڕوات جگه له مالوێرانی وگاڵتەکردن به وەرزش ووەرزشوانان هیچیتر نیه ، دواجاریش پێوویستە ئەوە بڵێین تاکەی لە کوردستاندا وەرزش ئەمه حاڵی بێت و کەسیش پێداچوونەوەی بۆ نەکات ئایا( تاپۆ)یه بەسەر چەند کەسانێك ؟!.
یونس حەمەد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق