ڕوونکردنەوەی زانستی:
ئەم ئازارە دروست ئەبێت کاتێك کەسێك لەپڕ و بێ خۆ ئامادەکاری (خۆگەرم کردن) دەست بەڕاکردن ئەکات بەشێوەیەکی کتوپڕو بەخێرایی، ئەمە لە ڕاکەرە بەتەمەنەکاندا دووجار زیاتر دروست ئەبێت لە لاتەنیشتی ڕاستدا و لە ڕاکەرە گەنجەکاندا بە پێچەوانەوە لەلاتەنیشتی چەپەوە دروست ئەبێت و چەند توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە.
ھەتا ئێستایشی پێوەبێت کە توێژینەوەی زۆری لەسەر کراوە بەڵام توێژەران نەگەشتوونەتە ئەنجامی ١٠٠٪ و ئەوەی ھەیە تەنھا گریمانەن:
١) خواردن لەکاتێکی نزیکی پێش ئەنجامدانی ڕاکردنەکە.
٢) خۆگەرم کردن ئەویش بەو واتایەی کە سەرجەم کۆئەندامەکانی ماسوولکەو سوڕی خوێن و ھەناسەدان ئامەدە بکرێت پێش دەست پێ کردن بە ڕاکردن.
٣) خواردنەوەی شیرینی، ھەندێك لە توێژینەوەکان باس لەوە ئەکەن کە خواردنەوەی شیرین یەکێکی ترە لەھۆکارەکان.
٤) چەماندنەوە پشت یەکێکی ترە لەھۆکارەکان، کە ڕاکەر ئەبێت پشتی ڕێك بکات و سنگی بەرز بێت کاتێك ڕا ئەکات بۆ ئەوەی گوشار لەسەر ئەو بەشانە کەم بکاتەوە.
٥) ھۆکارێکی تریش جۆری ھەناسەدانە لەکاتی ڕاکردندا.
چارەسەر چییە؟
١) بە ووریایی و لەسەرخۆ فشار بەدەستت بخەرە سەر ئەو شوێنەی کە ئازارەکەی ھەیە کە ئەگەری ھەیە چارەسەری گرژبوونەکە بکات.
٢) ھەوڵ بدە جۆری ھەناسەدانت بگۆڕە، ھەناسەیەکی قوڵ ھەڵمژە بەخێرایی چەنێك بتوانیت بۆ ئەوەی فشار بخەیتە سەر پەردەی نێوان سییەکان و بەشەکانی خوارەوە تا ئەو گرژی یە نەمێنێت.
٣) گۆڕینی ھەناسە بە شێوازێکی تریش ئەبێت ئەویش بەوەی ئەگەر ھەناسە دانەوەت (بۆ دەرەوە) بوو کاتێك پێ ی ڕاستت بەر زەوی ئەکەوێت تۆ پێچەوانە بکەرەوە، ھەناسە بدەرەوە کاتێك پێ ی چەپت بەرزەوی ئەکەوێت.
٤) ھەوڵ بدە ئاوی ئاسایی زیاتر بخۆرەوە و خواردنەوەی شیرین مەخۆرەوە.
٥) ھەناسەدانت ڕێك بخە و زیاتر لە ڕێگەی دەمە ھەناسە وەربگرەو بیدەرەوە، ھەناسەی قوڵ وەربگرە و زیاترجێ ی ئۆکجین ئەبێتەوە.
ئەگەر ھیچ یەکێك لەم ھەوڵانە نەبووە چارەسەر ئەوا ڕاکردنەکەت ھێواشتر بکەرەوەو تا دەگاتە ڕادەی پیاسە کردن و دوای نەمانی ئەو گوشارە دەست بە ڕاکردن بکەرەوە.
ھەندێك ھۆکاری تر ھەن کە ئەتوانن یارمەتی دەر بن بۆ ئەوەی مەترسی ئەمە کەم بکەنەوە:
١) تەمەن: ئەوانەی کە مناڵترن زیاتر تووش ئەبن چونکە بەتەمەنەکان ڕاھاتوون لەسەری و بەشتێکی مەترسیداری نازانن.
٢) خواردن و خواردنە پێش ڕاکردن: لێرەدا جۆری خواردنەکە کاریگەری یەکە زیاتر دروست ئەکات وەك لەوەی کاتی خواردنەکە دروستی ئەکات، بۆیە زیاتر خواردنی شیرین و ھەندێك جۆری میوەو شەربەت و چەوری کاریگەری ھەیە.
٣) توانای جەستەیی نزم و بەرزی ئاستی چالاکی یان مەشق: بە تایبەت کاتێك ڕاکەرێك بەشداری پێشبڕکێ یەك ئەکات و لە ئاستی ئەو بەرزترە.
٤) کاتێك خۆت باش گەرم نەکردووە.
٥) ڕاکردنیش لە کەشی سارددا ھۆکارە.

ئامادەکردنی مامۆستا : کاوە محمود
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق