سابات سپۆرت - سەوەفان (سووانی جومگە) یەکێکە لە هەرە بەربڵاوترین هەوکردنەکانی جومگە، ملیونان خەڵک لە جیهاندا دەناڵێنن بەدەست سەوەفانــــەوە.
سەوەفان کاتێک ڕوودەدات کە کڕکڕاگەی سەر ئێسقانەکان دادەخورێن بە تێپەڕبوونی کـــــات.
هەرچەندە سەوەفان تووشی زۆربەی جومگەکانی لەش دەبێ، بەڵام زیاتر توشی جومگەکانی دەست، ئەژنۆ، حەوز هەروەها بڕبڕەی پشت دەبێــــــت.
هۆکارەکانی چیـــــن؟
١.هەڵکشانی تەمــــەن
٢.قەڵەوی
٣.ڕەگەزی مــــێ
٤. هەندێک کار و پیشە کە تێیاندا فشاری زۆر دەکەوێتە سەر جومگــــە
٥.بەرکەوتنی زەبری دەرەکی یاخود بەربوونــــەوە
٦.زۆر دووبارەبونەوەی پەستان، لەسەر جومگە وەکو لە یاری تۆپی پێـــدا
٧.هۆکاری بۆ ماوەیی
٨.ناڕێک و پێکیی سکماکی لە ئێسکـــدا
٩.هەندێک لە نەخۆشییە مێتابۆلیزمییەکــــان
نیشانەکانی نەخۆشییەکە چیــــن؟
١.ئازار
٢.ڕەقبوونی جومگە
٣.کەمبوونەوەی توانای جووڵە
٤.هەستکردن بە کرتە کرتی جومگە
٥.هەڵاوسان یان ڕەق هەڵاوسانی جومگە
٦.بێ هێز بوون و پوکانەوەی ماسولکەکانی دەوروبەری جومگەکە
ماکەکانی چین؟
چارەسەرنەکردنی سەوەفان، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتەهۆی ئازاری درێژخایەن، هەڵئاوسان و هەروەها کەمبوونەوەی توانای جووڵە و پەککەوتنی نەخۆشەکە لە ئەنجامدانی ئیش و کاری ڕۆژانە.
چارەسەر چییە؟
تاوەکو ئێستا چارەسەری یەکجارەکی سەوەفان نەدۆزراوەتەوە، بەڵام دەتوانرێت بڕی ئازارەکە کەمتر بکرێتەوە، هەروەها ڕێگە لە خراپتربوونی جومگە بگیرێت، چارەسەری سەوەفان بەزۆری پێکدێت لە کۆمەلێک چارەسەری سروشتی و خۆپارێزی لێرەدا تەنها ئەوانە دەخەینە ڕوو:
١.وەرزشکردن ڕۆژانە ٣٠ خولەک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دەوروبەری جومگەکە
٢.دابەزاندنی کێش
٣.ڕێکردنەوەی خەو
٤.دانانی گەرمی یاخود ساردی لەسەر جومگەکە بۆ ماوەی ٢٠خولەک ڕۆژانە
٥.خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە OMEGA 3 و ڤایتەمین D, C, A
٦.چارەسەرەکانی دیکە وەکو چارەسەری فیزیایی، دەرزی ئارژنین، مەساج هەروەها گلوکۆزامین.
دکتۆر هێمن مەحموود
ڕاهێنراوی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتێزم
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق