
سابات سپۆرت - وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان د.سامان بەرزنجی ناسینی ئاستی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنـا لەكـاتی ئەنجامدانی چاڵاكیەكۆمەڵایەتیەكـان بڵاوكردەوە كە هۆڵەوەرزشیەكـانی لە هێڵی سوردانـاوە.


دەربارەی دانـانی هۆڵەوەرزشیەكـانی كوردستـان لەهێلی سور ، دانا جومعە سكرتێری لەش جوانی لقی ھەولێر پەیامێك ئـاراستەی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان دەكات .
په‌یامیكی كراوه بۆ به‌ریز وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ریمی كوردستان دكتور سامان برزنجی ئیمه وه‌كو یه‌كیتی له‌ش جوانی و له‌ش ریكی لقی هه‌ولیر به پیویستمان زانی كه‌وا ئه‌م په‌یامه ئاراسته‌ی به‌ریزتان بكه‌ین كه‌وا خوتان ئاگادارن هۆله وه‌رزشیه‌كان له ١٥/٢/٢٠٢٠ تاكو ئیستا به داخراوی ماونه‌ته‌وه ئیمه‌تان له ریزبه‌ندی ٨ و هیلی سور داناوه به‌لام ئه‌م بریاره‌تان ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر هوله وه‌رزشیه‌كانی سه‌نته‌ری پاریزگاری هه‌ولیر به دیاری كراویی هه‌بووه هۆله‌كانی شاره‌كانی تر و شاروچكه‌كانی سه‌ر به پاریزگای هه‌ولیر كراوه‌ن و كاری خویان ده‌كه‌ن له كاتیكدا ئیمه وه‌كو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولیر به توندترین شیوه ریكاری ته‌ندروستیمان جی به‌جی كردووه داواكارین چاویك به بریاره‌كه‌تاندا بخشیننه‌وه چونكه زیاتر له ١٥٠٠ خیزان بژیوی ژیانیان وه‌ستاوه و توشی كیشه هاتوون ئه‌مه جگه له كیشه‌ی نیوان خاوه‌ن مولك و هوله‌كان له‌سه‌ر كرییه‌كانیان له‌كاتیكدا خوشتان ئاگادان ئیمه وه‌كو هوله وه‌رزشیه‌كان هه‌رده‌م له هه‌ولی چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ندیك له كیشه ته‌ندروستیه‌كانی هاولاتیان بووین وه‌كو دابه‌زینی ریژه‌ی چه‌وری له‌ش و كیشه‌كانی بریره‌ی پشت و هتد ئه‌مه له كاتیكدا خوتان وه‌رزشوانن و وه‌رزشوانانتان خوش ده‌ویت و له كیشه‌كانیان تیده‌گه‌ن له هه‌مان كاتدا ئیمه وه‌كو یه‌كیتیه‌كه‌مان سه‌ردانی زوربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانمان كردووه هه‌موویان په‌یوه‌ستیان كردووه به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ریزتان بویه داواكارین بریاریكی جدی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدریت تاكو هیچ لایه‌نیكی تری پی تومه‌تبار نه‌كریت ئه‌مه له كاتیكدا ریزبه‌ندیه‌كانی دوای ئیمه‌ش فه‌رمانی كرانه‌وه‌یان بو ده‌رچووه وه‌كو قاوه‌خانه‌كان و پاركی گشتی لیره‌شه‌وه به پیویستم زانی خاوه‌ن هوله‌وه‌رزشیه‌كان و وه‌رزشوانان ئاگادار بكه‌مه‌وه كه‌وا یه‌كیتیكه‌یان هه‌رده‌م له‌سه‌ر هیلی په‌یوه‌ندی بووه له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌لام بریاره‌كان په‌یوه‌ست بوون به سه‌روی خومان ئه‌ویش لیژنه‌ی بالای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كورونا بووه .
له‌گه‌ل ریزماندا........
دواین ئامـاری توشبوانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنە لە هەرێمی كوردستان.
تووشبوون ١٢٩٣٧ (٣٧٢٦ هەولێر، ٨٣١٩ سلێمانی، ٤٤٨ دهۆك، ٤٤٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٧٨١ (٢٧٢٠ هەولێر، ٥٣٥٠ سلێمانی، ٣٣٦ دهۆك، ٣٧٥ هەڵەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٦٥٢ (٨٩٩ هەولێر، ٢٥٨٠ سلێمانی، ١١٢ دهۆك، ٦١ هەڵەبجە)
مردن ٥٠٤ (١٠٧ هەولێر، ٣٨٩ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق