سابات سپۆرت - یانەی پیشمەرگەی هەولێر وەك یانەیەكی بەژداربووی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان نوسرێکی فەرمی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کردوە كەوێنەیەكی دەست سابات سپۆرت كەوتووە داوای پێداچوونەوە بە بریارەکانی کۆبونەوەی رۆژی شەممەی رابردوودەكەن .
تادێت یانەكـانی خولی نایابی كوردستان بەنوسراوی فەرمی داوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دەكەن بۆ پێداچوونەوە بە بریارەکانی کۆبونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو ، یانەی پیشمەرگەی هەولێر یش وەك دووەم یـانە هاوشێوەی یـانەی سیروانی نوێ شـاری سلێمـانی بەنوسراوێكی فەرمی داوای پێداچوونەوە بە بریارەکان دەكەت.
یـانەی پێشمەرگەی هەولێر هاوشێوەی یـانەی نەورۆز كەكراپاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان هەمـان خـاڵیـان هەبوو ، هەردوو یـانە لە 15 یـاری 26 خـالیان كۆكردبۆوە بەجیاوازی گۆڵ یـانەی نەورۆز لە پێشەنگی رێزبەندەكەدەبینرا.
لەكۆبونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان كەرۆژی شەممەی رابردوو ئەنجامدرابەئامادەبونی هادی کەریم جێگری سەرۆكی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بەئامادەبوونی 8 ئەندام بەکۆی 5 دەنگ بڕیاریاندا خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان هەلبوەشێتەوە، یـانەی نەورۆزی وەك پـاڵەوانی خولەكە ڕاگەیاندرا و یانەی بریایەتیشان بەپلەی دووەم دەستنیشانكرد،ئەمەش ناڕەزای زۆری یانەكـانی لێكەوتەوە بەهۆی ئەوەی كەوا بڕیارەكـان تاك لایـانە بووە ، بەهۆی نەخۆشیەوە سەرۆك و ئەندامێكی یەكێتەیەكە ئامـادەنەبوون.
نوسراوی فەرمی یـانەی پ.هەولێڕ

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق