وەرزش و چارەسەری ژیان - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/07/05

وەرزش و چارەسەری ژیان


سایات سپۆرت - وەرزش بکەن کێشی خۆتان دابەزێنن و ماسولکەکانتان بەهێز بکەن و خواردنیش بخۆن بۆ ئەوەی هەمیشە جومگەکانتان پارێزراو بن ،كاریگەرترین رێگە بۆ پارێزگاری لە جومگەكان بۆ ئه‌وانه‌ی ناخۆشی جومگه‌ و رۆماتیزمه‌و قاچ ئێشه‌یان هەیە... خۆتان دوور بگرن لە قەلەوی بەشی هەرە سەرەکی ئازاری جومگەکان قەلەوییە،
هەموومان باش دەزانین كە مەبەست لە جومگەكان شوێنی پێگەیشتنی دوو ئێسكە و پێكهاتەی جوومگەكان ئەو توانایە بە ئێمە دەبەخشن كە مل و سەر و ئەنیشك و دەست و ئەژنۆ و چۆك و پەنجەمان خوار و راست بكەینەوە و جووڵەی پێبكەین. بەڕێوەبردنی ئەم كارانەش پێویستی بە پارێزگاری كردن لە جومگەكانە.

پێكهاتەی جومگەكان بریتییە لە كركڕاگە و لینجاوێكی تایبەت بەناوی "سینویوم" كە پێش لە پێكانی سەری ئێسكەكان (سورانەوە) دەگرێت. بە زیادبوونی تەمەن ئەگەری پێكانی جومگەكان زیاتر دەبێت و هەربۆیەش رەنگە تووشی ئیلتهابات و زۆر كێشەی دیكە ببنەوە.

باشترین رێگە بۆ پارێزگاری لە جومگەكان پارێزگاری لە هێز و توانا و سەلاەتی ماسوولەكەكان، ئیسكەكان و كركراگەكانە و باشترین شێوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بریتییە لە:

1 ـ ئاگاداری كێشی نۆرماڵی خۆتان بن:
كێشی خۆتان كۆنتڕۆڵ بكەن. ئەمە باشترین رێگە بۆ راگرتنی سەلامەتی جوومگەكانە. گرنگترین جوومگە كە كێشی ئێوە رادەگرن بریتین لە: چۆكەكان، ئێسكانی سمت و ناوقەد. رەنگە هۆكارەكەی ئەوەیە كە زۆربەی كێشە و ژانەكان لەم شوێنانە دان. لەگەڵ زیادبوونی كێش و كەم بوونی توانای جوومگەكان ئەم كێشانە دووبەرامبەر دەبن، لەكاتێكدا كەمبوونی كێش، پاڵەپەستۆ و فشار لەسەر ئەم شوێنانە كەمتر دەكاتەوە.

2 ـ جووڵە و وەرزش لەبیر مەكەن: 
وەرزش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێش. لێكۆڵینەوەكان نیشانیان داوە كە مەشق و راهێنانی ئایرۆبێك دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئیلتهاباتی جوومگەكان. لەلایەكی دیكەوە بێ جووڵەیی، خوو گرتن بە كۆمپیۆتەر و تەلەڤزیۆن ژانی جوومگەكان زیاتر دەكات. نەبوونی جووڵە بەمانای رەق بوونی جومگەكانە. كەواتە جووڵە و وەرزش لەبیر مەكەن.

3 ـ بەهێزكردنی پێكهاتەی ماسوولكەكان: 
ماسوولەكەی بەهێز پارێزگاری لە جومگەكان دەكات، ئەگەر ماسوولكەیەكی ئەوتۆتان نییە و بەرادەی پێویست بەهێز نیین، پاڵەپەستۆ دەخرێتەسەر جوومگەكان. بەتایبەت چۆك كە دەبێ كێشێكی زۆر تەحەموول بكات. وەرزشی تایبەت بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان دەتوانێ ئێوە لەم كێشەیە دوور بخاتەوە. 

4 ـ ماسوولكەكانی سك و بەشی ناوەندی جەستە بەهێز بكەن:
دەبێ كاتێكی باش بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكانی سك و بەشی ناوەندی جەستە دابنێن. بەهێزكردنی ماسوولكەكانی سك دەبێتە هۆی هاوسەنگ راگرتنی جەستە و پێش لە پێكانی جوومگەكان دەگرێت.

5 ـ ئاگاداری بێ هێزی و رادەی توانای خۆتان بن:
هەندێ لە جووڵە و چالاكی و وەرزشەكان دەتوانن كێشە بۆ جوومگەكان بنێنەوە و تووشی پێكانیان بكەن. كەواتە ئەم ئەگەرە هەیە لە ئەنجامدانیان هەست بە ژان بكەن. بەشێوەی گشتی ئەگەر دوای 45 خولەك وەرزشكردن هەستو بە ژان لە بەشێك لە جەستەدا كرد، دەبێ لە جارەكانی دواتر رادە و كات و ژماری جووڵەكە كەم بكرێتەوە. ئەم ژانانە بەم مانایەن كە جوومگەكانی ئێوە لەكاتی وەرزشكردن، زیادە لەڕادە پاڵەپەستۆ و فشاریان لەسەر بووە و ئەمە ئامانجی ئێمە نییە.

6 ـ ئاگاداری بارودۆخ و فۆرمی جەستەی خۆتان بن:
خووار بوون ونەبوونی هاوسەنگی جەستە بۆ جوومگەكان باش نییە. هەوڵ بدەن چ لە كاتی دانیشتن و چ لەكاتی وەستان، راستی جەستە رابگرن. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی پارێزگاری لە جوومگەكانی مل هەتا چۆك. تەنانەت لەكاتی گواستنەوەی ئەشیاش دەبێ خۆتان راست رابگرن. بۆنموونە ئەگەر كۆڵەپشتیتان لەپشتە دەبێ هاوسەنگی لەنێوان هەر دوو شان رابگرین و لەنێوان هەر دوو شاندا دابەشی بكەین.

7 ـ لە سەهۆڵ (بەفر) كەڵك وەربگرن: 
سەهۆڵ رۆڵێكی بەرچاوی لە كەم كردنەوەی ژانی جوومگەكاندا هەیە. سەهۆڵ لە ئەستووربوون و ژان كەم دەكاتەوە. ئەگەر لە بەشێك لە جوومگەكان تووشی ژان یان برین بوون، لە كیسەیەك سەهۆڵ بۆ ماوەی 20 خوولەك كەڵك وەربگرن. هەڵبەت دەبێ پارچە یان كیسەی سەهۆڵ لەسەر شوێنی پێكاو دابنێن. 

8 ـ خۆراكی باش بخۆن:
خۆاركی باش دەتوانێ سەلامەتی ئێسكان دابین بكات. لە سیستەمی خۆراكی رۆژانە دەبێ كالسیۆمی بەرچاو وەربگرن. بۆ نموونە ماست، كەلەم، هەنجیر پڕ لە كالسیۆمن. هەروەها ڤیتامین C لە كەمكردنەوەی پووكی ئێسكان رۆڵی كاریگەر دەبینێت. كەواتە لە خواردنی پرتەقاڵ غافڵ مەبن،لە درەنگانی شەو دوور بكەوە لە خواردن لەناو زۆربەی خەلك خواردن لە درەنگانی شەو بەر لەخەوتن زۆر باوە زۆرجار لەبەر كاری زۆر و ماندووبون هەست بە برسیەتی دەكرێت بۆ ئەم مەبەستەش خەلكێكی زۆر پەنا دەبەنە بەر خواردنی جۆراو جۆر بەبێ ئەوەی هەست بە مەترسیەكانی بكەن لەسەر تەندروستی خۆیان.

ئامادەكردنی : ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق فـــؤاد عـمر بـــرادۆستی .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages