وەرزش سودێكی زۆری هەیە لەرووی تەندروستی و جەستەییەوە دەرونیەوە، چەكێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكان، پێویستە هەموو مرۆڤێك وەرزشی بەیانیان بكات لەژێر چاودێری راهێنەرێك بۆ زانینی شێوازە زاستیەكانی.
سودەكانی وەرزشی بەیانیان:
یەكەم : وەرزش كردن لەبەیانیاندا بۆ ماوەی 10 خولەك بەسودە بۆ لەش و ماسولكەكان و سوتاندنی یەكەی چەوری و یەكسانە بە 30 خولەك وەرزش كردن لە شەواندا.
دووەم : دەبێتە چالاكردن لەش و مێشك و چالاكیەكانی مرۆڤ زیاد دەكات و ئەو مرۆڤە زیاتر دەكرێتەوە و هەروەها دەبێتە هۆی یارمەتی دەری رێكخستنی فیزیولۆجی ئەندامەكانی لەش.
سێیەم : كاریگەری ئەوە كە مرۆڤ زیاتر توانای خواردنی هەبێت، هۆكارە بۆ رێكخستنی خۆراكەكان و زاڵبوون بەسەریدا، وا لەمرۆڤ دەكات حەزی بۆ هەموجۆرەكانی خواردن هەبێت و راكرتنی یەكسانی مرۆڤ.
چوارەم : والە مرۆڤ بكات كەسێكی گونجاوبێت لە كاروبارە كۆمەڵایەتیەكانیدا.
پێنجەم : هەستانی مرۆڤ لە خەو لەبەیانیانی زوودا دووبارەبونەوەی لە رۆژانی تردا و بەردەوام بوون جەستەچالاك دەبێت بەردەوام و لە هەمو بەیانیانێكدا لەش وا رادێت داوای وەرزش بكات.
شەشەم : وەرزشی بەیانیان كاریگەرو بەسودترە لە وەرزشی شەوان، چونكە وەرزشی شەوان توشی ماندوبوون و كاریگەری خراپ لە سەر جومگە دروست دەكات و دەبێتە هۆكاری تەمەڵ بوونی مرۆڤ .
حەوتەم : كاریگەری ئەرێی دروست دەكات لەسەر زیرەك بوونی مرۆڤ و بیركردنەوە باشترە بۆ ئەوەی ئەو مرۆڤە بیر لە داهێنان بكاتەوە
هەشتەم : وەرزش لە بەیانیاندا كاریگەری دەبێت لەسەر خەو بەشێوەیەكی رون و دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ئەو كێشانەی مرۆڤ لە خەودا توشی دەبێت وەك ئارەق كردنەوە و كەم خەوی و دڵە راوكی و ڕاپەراندن لەخەو و خەبینینی ناخۆش.
نۆیەم :یەكێكی تر لە سودە گرنگەكانی دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش و لەشێكی یەكسان لە چاو وەرزشی شەوان.
وەگیراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق