محمدیاسین پاڵەوانێکی تری كورد بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/06/25

محمدیاسین پاڵەوانێکی تری كورد بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد



سابات سپۆرت - پاڵەوانێکی تری جیهانی بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد،(محمدیاسین) یاریزانی کوردی پێشووی بەرزکردنەوەی قورسایی،لەوڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.

ئەستێرەیەکی پێشووی وەرزشی کوردستان لەیاری بەرزکردنەوەی قورسایی وخاوەن چەندین نازناو و میدالیای جۆراوجۆر لەسەر ئاستی عیراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا محەمەد یاسین بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.

 ئەم پاڵەوانەی پێشووی کوردستان و ئۆلۆمپیاد توانی لەساڵی 1984 بەشداری ئۆلۆمپیاد و جامی جیهانی بەرزکردنەوەی قورسایی بکات، لە ئۆلۆمپیادی لۆس ئەنجلۆسی 1984 محەمەد یاسین لە كێشی 75 كگم بەشداری كرد و پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا كە باشترین ئەنجام بوو بۆ وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەوسای عێراق و کوردستان.

محمدیاسین 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages