موەفەق یونس : زۆر پێمانگوتن پشت بەیاریزانی كورد ببەستن ، بەڵام حیسابیان بۆنەكردین. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/06/25

موەفەق یونس : زۆر پێمانگوتن پشت بەیاریزانی كورد ببەستن ، بەڵام حیسابیان بۆنەكردین.



سابات سپۆرت - دوای لێدوانێكی سەرۆكی یانەی هەولێر د.عبدواللە مەجید كەڕایگەیاندبوو بۆوەرزی نوێ خولی نایابی عێراق تنها پشت بە یـاریزانی كورد دەبەستێت بۆیارییەكـان ، لەبەرامبەر وتەكـانی دا موەفەق یونس یاریزانی پێشویی یانەی هەولێر دەڵێت زۆر پێمانگوتن پشت بەیاریزانی كورد ببەستن ، بەڵام حیسابیان بۆنەكردین. 

موەفەق یونس یاریزانی پێشویی یانەی هەولێر دەڵێت نزیکەی 12 ساڵ پێش ئیستا ئەواکات یاریزان بووم ئەم قسەیەم کرد گوتم دەبێ پشت بەیاریزانانی خۆمان ببەسترێت نەوەکو یاریزانانی دەرەوەی هەرێم چونکە ڕۆژانێک دادێت یاریزانی پیشەگەر باشتر بڵێین یاریزانانی بەغداو شارەکانی تری عیراق ، پارەیان زیاتر پێبدەن و لۆیان بڕەخسێ نایەنە شارەکانی هەرێمی کوردستان و یانەی هەولیر. 

مۆفەق دەڵێت ، لەکۆتاییدا هەر ئاوا کرا کەمن و دەیان خەمخۆرو شارەزاو وەرزشکاری دڵسۆزی ئەم شارەو ئەم یانەیە گوتبیان و قسەیان لەسەر ئەم بابەتە کردبوو بەڵام کەس بەقسەی ئیمەی نەکرد بگرە هەر حیسابیشیان لەبۆ قسەو پێشنیارەکەی ئێمەمانان نەکرد ،چونکە خۆیان زۆر لەئیمە بەزاناترو تێگەیشتیتر و شارەزاتر دەزانی.

هەرلەدرێژەی قسەكـانی دا مۆفەق یونس دەڵێت ، ئەگەر بێت و ئالەوکاتیەوە پشتیان بەیاریزانانی خۆمان ببەستابایە وەکو پیویست فرسەتیان وەربگرتبایە لەیاری کردن ، ئیستا سوپایەک یاریزانمان هەبوو بگرە دەتوانرا یاریزانیش بدەیتە یانەکانی بەغداو خوارووی عێراق بگرە دەرەوەی ووڵاتیش وەکو پیشەگەر ، ئەویش داهاتێک بوو هەم لەبۆ یانەی هەولێر کە پشکی دەبوو لەو بۆندەی کە ئەو یاریزانەی کەدەیکرد وەکو پیشەگەر لەدەرەوەی ووڵات بۆند دەکات و یاری دەکات هەمیش لەبۆ خودی یاریزانەکە . چونکە یاریزانی کورد هیچی کەمتر نیە لەو یاریزانانەی کەلەبەغداو شارەکانی تر دەچنە ووڵاتانی کەنداو (قەتەڕو ئیمارات و سعودیە و عومان و کویت هتد.... ) 

لەكۆتایی قەسەكـانی شیدا مۆفەق یونس دەڵێت بەرپرسیاریشم لەقسەکانی خۆم کەمن دەزانم یاریزانانی کورد چەند بەدڵسۆزی و بەجەرگ یاری دەکەن وەهەروەها من دەزانم یاریزانی زۆر زۆر بەتوانامان هەیە لەشاری هەولێرو لەیانەکان بەڵام زۆر جار حەقیان دەخورێت و وەکو پیویست خزمەت ناکرێت فرسەتیان پێنادرێت وپشتیان پێنابەسترێت , بۆچی نازانم .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages