ئەحمەد رازی یاریزانێکی تۆپی پێی عێراقییە و بەناوبانگترین یاریزانەکانی سەردەمی زێڕینی تۆپی پێی عێراقە، لە ٢١ی ئازاری ١٩٦٤ لە لەشاری سامەڕا لەدایکبووە، لەدایکبووە لە رۆژی 21/6/2020 بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سابات سپۆڕت - سەرەتا لەگەڵ یانەی زەورا دەستی بەیاریکردن کردووە و وەکو ھێرشبەر ناوبانگی دەرکرووە و دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ لە جامی فەڵەستین بۆ گەنجان سەرەتای ناو پەیداکردنی بووە لە وڵاتە عەرەبیەکان. ئەحمەد ڕازی لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق یاری کردووە و بەھۆی گۆڵە جوانەکانیەوە عێراقی گەیاندووە بە قۆناغی کۆتایی جامی جیھانی، ھەروەھا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە بردنەوەی عێراق لەجامی کەنداو بەتایبەتی لە ساڵی ١٩٨٨ کە نازناوی گۆڵکەری جامەکەی بەدەستھێناوە و ھەر لەھەمان ساڵیش نازناوی باشترین یاریزانی لەئاسیا بەدەستھێناوە و ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە نەوەدەکاندا و دوا یاریشی لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بە پاکستان بووە لە ساڵی ١٩٩٧.
ساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بەیانەی زەوڕا کرد لەساڵی ١٩٨٤ بۆیانەی کەرخ یاری کردووە تاوەکو ساڵی ١٩٩٠، جارێکی تر گەڕایەوە بۆ یانەی زەوڕا تاوەکو ١٩٩٣، پاشان یانەی وەکڕە ھەتاوەکو ساڵی ١٩٩٧ دواتر ھاتنەوەی بۆ رێزی یانەی زەوڕا تاوەکو ١٩٩٩. لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەشداری لە ١٢٠ یاری بۆ ھەڵبژاردەی عێراق و ١٩٠ یاری بۆیانەی زەوڕا کردووە. لەجامی جیھانی ١٩٨٦ بەشداری کردووەو چەندین یانەی ئەوروپی لە ھەشتاکان چاویان لەو یاریزانە بووە یاریان بۆ بکات.. ئەمە جگە لەوەی بەھۆی ئەو یاریزانە ھەڵبژادەی عێراق توانی ببێتە پاڵەوانی چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی!
ئەحمەد ڕازی یەکەم یاریزان بووە لەمێژووی عێراقدا لەجامی جیھانی گۆڵ تۆماربکات دژ بە بەلجیکا و دووەم گۆڵکەری تیپی عێراق کە ٦٥ گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردووە و بەیەکەم گۆڵکەریش دەژمێردرێت لە تیپی گەنجانی عێراق و ١٧ گۆڵی بۆ ئەو تیپە تۆمارکردووە، لەخولەکانی کەنداویشدا نازناوی گۆڵکەری جامی کەنداوی بەدەستھێناوە و ھەروەھا نازناوی یاریزانی سەدەی لەعێراقدا وەرگرتووە و بەباشترین یاریزانی تۆپی پێی ئاسیا ناوی دەرکردووە.
ئەحمەد ڕازی لەساڵانی دواییدا بۆتە سیاسەتمەدارێکی عێراقی و لەساڵی ٢٠٠٨ وەکو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی بەرەی تەوافوقی عێراقی ھەڵبژێردراوە و بۆتە ئەندامی لیژنەی وەرزش و لاوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لەسەر لیستی عێراقیە کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات.
لە بەرەبەیـانی رۆژی 21/6/2020 بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبغدا ـی پایتەختی عێراق گیانی لەدەستدا
گۆڵەكەی ئەحمەد رازی لەبەرامبەر هەڵبژاردەی بەلژیكا لەمۆندیالی 1986 كەتاكە گۆڵی مێژوویی عیراقە لە مۆندیال.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق