سابات سپۆرت- فیدراسیۆنی بالەی عێراق بریاریدا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا قۆناخی چوارگۆشەی زێرین تەواو نەکرێت و پێشمەرگەی سلێمانی بە فەرمی ببێتە پاڵەوان.
یەکێتی تۆپی بالەی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا، کە خولەکە کۆتایی پێ بھێنێت و ئەنجامەکان لە دواین ریزبەند پەسند بکات, بەپێی بریاری یەکێتی تۆپی بالەی عێراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوان .
ریزبەندی کۆتایی خولەکە بەمشێوەیە:
١- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
٢- یانەی بەحری
٣- یانەی گازی باشوور
٤- یانەی ھەولێر
وا بریار بوو یارییەکانی قۆناخی چوارگۆشەی زێرین لە شاری بەغداد ئەنجامبدرێت، بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاڵەوانێتیەکە ئەنجامنەدرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق