ده‌ركه‌وتنى وێنه‌يه‌كى سه‌ركرده‌ى پێشووى رێكخراوى ئه‌لقاعيده، ئوسامه بن لادن له‌سه‌ر سه‌كۆى دانيشتنى هانده‌رانى يانه‌ى ليدز يۆنايتدى بريتانى مشتومڕێكى گه‌وره‌ى نايه‌وه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
ئه‌و وێنانه‌ى كه به‌كارهێنه‌رانى تويته‌ر و ميدياكانى بريتانيا بڵاويان كرده‌وه، وێنه‌يه‌كى به‌رجه‌سته‌ى ئوسامه بن لادن له‌سه‌ر يه‌كێك له كورسييه‌كانى سه‌كۆى دانيشتنى هانده‌رانى يانه‌كه له ياريگه‌ى "ئيلاند رۆد" نيشان ده‌ده‌دات.
يانه‌ى ليدز يۆنايتد، له‌باره‌ى ئه‌م رووداوه گوتى: "يانه‌ى ليدز يۆنايتد ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وێنه‌ى سه‌ركرده‌ى پێشووى رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌ى لاداوه و هه‌وڵ ده‌دات جارێكى دى رووداوى له‌م شێوه‌يه دووباره نه‌بێته‌وه له ياريگه‌كه‌يدا".
جێى ئاماژه‌يه، هێشتا رێگه به هانده‌ران نه‌دراوه ئاماده‌ى يارييه‌كانى كۆتايى ئه‌م وه‌رزه ببن به‌هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤايرۆسى كۆڕۆنا، بۆيه چه‌ند يانه‌يه‌ك داوايان له هانده‌رانيان كرد وێنه‌ى خۆيان يان ئازيزانيان بنێرن بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كورسييه به‌تاڵه‌كان دابندرێن.
رۆژنامه‌يه‌كى بريتانيش بڵاوى كرده‌وه، يه‌كێك له هانده‌ران 25 پاوه‌ندى ئيسته‌رلينى داوه له‌به‌رامبه‌ر دانانى وێنه‌ى بن لادن له‌سه‌ر يه‌كێك له كورسييه به‌تاڵه‌كان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق