ماڵپەری وەرزشی سابات سپۆرت ، بەردەوامە لەسەر بەسەركردنەوەی كورتەیەك لە سەر ژیـانی وەرزشوانانی كورد ، ئەمجـارەیان پاڵەوانی جیهان كۆڤان حەسەن، بەسەردەكـاتەوە
یاریزانانی خاوه‌ن پێداویستی
تایبه‌ت وه‌ك هه‌موو یاریزانێكی تر خاوه‌ن توانا و به‌هره‌یه‌كن كه به هۆیه‌وه
چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی شایسته و به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه، به‌و ئاست
و ئه‌نجامانه‌یان توانیویانه ناوی كورد له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رز رابگرن، یه‌كێك
له‌و یاریزانه ئاست به‌رزانه كۆڤان حه‌سه‌نی یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كه
كورده له رێزی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقه كه توانیویه‌تی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی
به‌ده‌ست بهێنێت كه ژماره‌ی میداله‌کانی زیاتر
له 150 میدالی جۆراو جۆره .
كۆڤان سورچی نـاوی تەواوی كۆڤان حسن عبدالرحیم ە ساڵی (1988) لە پارێزگاى دهوك ,قه‌زاى ئاكرئ لە ناحیه‌ى گرده‌سێن ,گوندى زێلكه فاخر له‌دایكبووه و قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواقۆنی خوێندنی لە شـاری هەولێر لە پەیمانگەی وەرزشی پایتەحت ته‌واو كردووه، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیای وه‌رزش بووه ، له‌ئێستادا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئه‌و یارییه‌م هه‌ڵبژاردووه كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵمدا، ئه‌ویش یاریی گۆڕه‌پان و مه‌یدانه كه هه‌رسێ یارییه‌كانی (هه‌ڵدانی رم، دیسك، قورسایی) ده‌كه‌م، زیاتر یاریی هه‌ڵدانی رم ده‌كه‌م.
كۆڤـان حه‌سه‌ن له له 18/3/2010 وه‌كو یاریزانى پارێزگاى دهوك به‌شدارى كردووه له پاله‌وانێتى كوردستان بو گوره‌پان و مه‌یدان و توانى له هه‌لدانى (رم_رمح) پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بینیت.دواتر به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى تواناكانى ئه‌و یاریزانه له‌لایه‌ن لێژنه‌ى پارالومپى كوردستان بانگهێشت كرا بو شارى هه‌ولیر و راهێنه‌رێكى تایبه‌ت بوى ئاماده‌كرا تاكو بتوانیت له پاله‌وانێتى عێراق بۆ یارى گوره‌پان و مه‌یدان ئه‌نجامێكى شایسته به‌ده‌ست بێنیت و بچیته ریزه‌كانى هه‌لبژارده‌ى عێراق .له مانگى 6/2010 به‌شدارى كرد له پاله‌وانێتى عێراق بویارى گوره‌پان و مه‌یدان و توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنیت له هه‌لدانى (رمح ، قورس ، سقول) و دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێتى ناوه‌ندى گوره‌پان و مه‌یدانى عێراقى هه‌لبژێردرا بو هه‌لبژارده‌ى عێراق
به‌شداری یه‌كه‌م : پاله‌وانێتى تازه پێگه‌یشتوان له20/8/2010 له ولاتى (چیك ) وه‌توانى سێ مه‌دالیا به‌ده‌ست بێنیت
هیچ یاریزانێك نەی توانیەوە
ڕیكۆردەكـانی كۆڤان بشكێنێت.
كۆڤـان حه‌سه‌ن خاوه‌نی چەندین دەستكەوتی زۆرە له سه‌ر ئـاستی جیهـان و
عێراق و كوردستـان توانیەتی زیاتر له 150 مه‌دالیه‌ی جۆراو جۆر به‌ده‌ست بهێنێت له سه‌رجه‌م ئه‌و بتوڵانه‌ی كه به‌ژدارم تێدا
كردووه ، توانیتم چه‌ندین جـار ریكۆردی جیهـانی بشكێنێت له یاری هه‌ڵدانی ڕم ( یه‌كه‌م ریكۆرد كه‌شكاندی 42.61 سـم ) بوو ، پاشـان له پـاڵه‌وانیه‌تی
چیك به‌خۆی ریكۆردی خۆی شكـاند گه‌یـاندیه ( 42.76 سم ) ، كۆڤان حه‌سه‌ن له
پارائۆڵمپیكی ریۆ2016 ,له هه‌ڵدانی ڕم مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا و به هاوێشتنی
42.85 مه‌تر جارێكی تر ریكۆردی جیهانیی خۆی شكانده‌وه.
ده‌ستكه‌وته‌كانی پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كۆڤان حسن
(1 مه‌دالیاى زێر له هه‌لدانى رمح,1مه‌دالیاى زیو له هه‌لدانى قورس ,1مه‌دالیاى برونز له هه‌لدانى سقل).
دووه‌م به‌شدارى: له ولاتى چین له یاریه‌كانى ئاسیا له24/10/2010
و (1مه‌دالیاى برونز)ى به‌ده‌ست هێنا له هه‌لدانى سقل.
سێ یه‌م به‌شدارى: له ولاتى نیوزله‌ند له16/1/2011 پاله‌وانێتى جیهان
بو گوره‌پان و مه‌یدان به به‌شدارى 72ولات,توانى تاكه مه‌دالیاى زێر بو عێراق به‌ده‌ست
بێنیت له هه‌لدانى رمح ,كه‌نمره‌كه‌ى (36م و 32س )بوو.
چواره‌م به‌شدارى: ,له پاله‌وانێتى (تونسى نێوده‌له‌تى )له‌ولاتى
تونس له 15/6/2011 توانى 2 مه‌دالیا به‌ده‌ست بێنیت ,1مه‌دالیاى زێر له‌هه‌لدانى
رمح ,1مه‌دالیاى زیو له هه‌لدانى قورس .
پێنجه‌م به‌شدارى: ,پاله‌وانێتى جیهان بو یاره‌كانى گوره‌پان و مه‌یدان
له ولاتى (چیك )له 20/8/2011 و توانى 1مه‌دالیاى زێر له‌هه‌لدانى رمح و 1مه‌دالیا
له هه‌لدانى قورس به‌ده‌ست بێنیت .
شه‌شه‌م به‌شدارى: ,پاله‌وانێتى (دوبه‌ى نێو ده‌وله‌تى ) له ولاتى ئیمارت
له 20/12/2011و توانى 3مه‌دالیا ,1مه‌دالیا له هه‌لدانى رمح ,1مه‌دالیاى زیو له
هه‌لدانى قورس ,1مه‌دالیاى بروزن له هه‌لدانى سقل به‌ده‌ست بێنیت .
حه‌فته‌م به‌شدارى: ,پاله‌وانێتى (شاریقه‌ى نێوده‌وله‌تى ) له‌ولاتى
ئیمارات له 18/3/2012 توانى 4مه‌دالیاى زێر‌و 2مه‌دالیاى زیو به‌ده‌ست بێنیت .
دواتر سه‌رقالى مه‌شق و راهێنان بوو له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ى عێراق ,بۆخۆ
ئاماده‌كردن بۆ به‌شدارى كردن له (پارالمپیكى له‌نده‌ن ).
له 7/8/2012 وه‌كو تاكه كوردیك به‌شدارى كرد له پارالمپیكى له‌نده‌ن
و توانى له هه‌لدانى رمح پله‌ى چواره‌م به‌ده‌ست بێنیت كه‌نمره‌كه‌ى (41م و72س
)بوو .
هه‌شته‌م به‌شداری: له پاله‌وانیه‌تی فه‌زاعی ئیماراتی نێوده‌وله‌تی
توانی پێنج میدلیا به‌ده‌ست بێنێت ،دوو زێڕ و دوو بڕۆنز و یه‌ك زیو.
نۆیه‌م به‌شداری: به‌شداری كرد له پارالمپیكی ری‌و دی جانیرۆ 2016 كه
له هه‌ڵدانی (رم) توانی مه‌دالیای زێر به ده‌ست بهێنێت وه پێوانه‌ی جیهانی خۆی
بشكێنێت به هه‌ڵدانی له 42,54 بۆ 42,85 مه‌تر.
ده‌یه‌م به‌شداری: له پاله‌وانیه‌تی اسیا كه له ولاتی ئه‌نده‌نوسیا
ئه‌نامدرا له یاری هه‌ڵدانی پارسنگ (پقل) پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
یانزه‌هه‌م به‌شداری: به‌شداری كرد له پاڵه‌وانیه‌تی فه‌زاع له
ولاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی وه دوو میدالیای به‌ده‌ستهێنا له هه‌لدانی پارسنك (پقل)
پله‌ی دووه‌م و هه‌لدانی رم (رمح) له فیئه‌ی خۆی كه (F41) پله‌ی یه‌كه‌می هێنا وه له یه‌كخستنی فیئه‌كان
كه (F40، F41) بوو به پله‌ی سێیه‌م.
دوانزه‌هه‌مین به‌شداری: به‌شداری كرد له پاله‌وانیه‌تی غرب اسیا توانی پله‌ی دووه‌م له هه‌لأدانی رم (رمح) به
ده‌ست بێنێ وه له هه‌لأدانی پارسنگ پله‌ی سێ یه‌می به‌ده‌ست هێنا.
سێنزه‌هه‌م به‌شداری : به‌شداری كرد له پاله‌وانیه‌تی مه‌غریب پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ڵدانی رم (رمح) له فیئه‌ی
خۆم وه له هه‌ڵدانی پارسنگ پله‌ی دووه‌م.
چوارده‌هه‌م به‌شداری: به‌شداری كرد له پاله‌وانیه‌تی ئیمارات له ڕێكه‌وتی 12/11 /2019 توانی پله‌ی سێ یه‌م له هه‌ڵدانی
رم (رمح) به‌ده‌ست بێنێ
دوای ئەوەی توانی لە پاڵەوانەیتی
ئیمارات پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت ، توانی بلیتێكی بەشداریكردنی لە پارائۆلۆمپیكی
تۆكیۆ 2020 بەدەست بهێنێت كەبڕیاربوو ئەمساڵ بەرێوە بچووبا، بەڵام بەهۆی بڵاو
بوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەهەموو جیهانی گرتەوە ، پاڵەوانیەتیەكە دواخر .
كۆڤان حەسەن لە سـاڵی 2019 وەك
باشترین كەسایەتی وەرزشی سـاڵ لە كوردستان دەستنیشانكرا ، كەلەلایان رێکخراوی Bfso رێكخرابوو.
ئا/سانی ناصیح-سابات سپۆرت
چەند وێنەیەك لە كاروانی وەرزشی كۆڤان حەسەن