كاروانى وەرزشى ئاراس كەلاری - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/30

كاروانى وەرزشى ئاراس كەلاری

ماڵپەری وەرزشی سابات سپۆرت ، بەردەوامە لەسەر بەسەركردنەوەی كورتەیەك لە سەر ژیـانی وەرزشوانانی كورد ، ئەمجـارەیان ئاراس مستەفا ، ناسراوە بەئاراس كەلاری بەسەردەكـاتەوە 


ناوی تەواوی ئاراس مستەفا محمد، ناسراوە بە ( ئاراس كەلاری )لە سـاڵی 1990 لە شـاری كەڵار لەدایك بووە ، هەرلەمندالیەوە حەز و ئارەزووی بۆ وەرزش هەبووە ، سەرەتایی دەسێكی وەرزشی وەك زۆربەی یاریزانانی كوردستان لە تیپە میللیەكـانەوە دەستی بە یـاری كردووە ، هەروەك كەلاری دەڵێت بەهۆی ئەو بەهرەیەی كەهەمبوو لە یاری تۆپی پێ  هاوڕێكانم زۆر هـانیان داوم كە یـاری بۆیـانەكـان بكەم .

یـاری كردنی ئاراس كەلاری.
لە سـاڵی 2010 ئاراس كەلاری بەرگریكـار دەستی بەیـاری كردووە ، لە سـاڵی 2011 پەیوەندی بە یـانەی خانەقین كردووە ، پاشان لە لەلایان یـانەی جەلەولا بانگێشتكراوە تاوەك و لەرێزی ئەو یـانەیە یـاری بكات بۆ خولی پلەیەكی عێراق ، لە سـاڵانی 2012 تا2014 یـاری بۆ یـانەی سلێمـانی كردووە ، كەلاری لە سـاڵی 2014 شەرەفی ئەوەی پێبەخشرا كە درێسی هەڵبژاردەی كوردستان بپۆشێت یاری بۆ ئەوهەڵبژاردەیەبكـات ، كەڵاری یانەی سلێمانی جێدەهێڵێت بۆ سێ وەرز 2015 و 16 و 17 روودەكـاتە یـانەی زێرەڤانی لەخولی نایابی كوردستان یـاری دەكـات ، بۆجارێكی تر بەرگریكارە كەلاریەكە لە سـاڵی 2016 بانگێشتی هەڵبژاردەی كوردستان كرا بۆ پاڵەوانیەتی جامی كۆنیفا لە ئەبغازیا لەوڵاتی ڕوسا، كەلاری بۆ مـاوەی 2 سـاڵە تاوەك ئێستا لە رێزی یـانەی نەورۆو لە خولی نایابی كوردستان یـاری دەكـات .

یـاری كردن لە خولی عێراق 
ئاراس كەلاری لە خولی عێراق یـاری بۆ ئەم یـانانە كردووە ( یانەكـانی  جەلەولا ، غاز شیمال ، هەولێر  – پلەیەكی عێراق  )،(یانەكـانی  مینا و زاخۆ – نایابی عێراق )


هەڵسەنگاندنی ئاراس كەڵاری لە نێوان وەرزشی كوردستان عێراق 
یاری كردن لە خولی عێراق زۆر جیاوازترە لەگەڵ كوردستان ، لە روو یاریگـاكانەوە یاریگانی عێراق زۆر لە یاریگـاكانی كوردستان باشتر و خۆشترن بۆ یـاری كرد ، كەلاری ئەوەش دەڵێت تائێمە نەبینە دەوڵەت وەك عێراق ناتوانین بەژداری لە چالاكیەكـانی دەرەوەی عێراق بكەین.


دەربارەی دەرنەكەوتنی یاریزانی كورد لە رێزی هەڵبژاردەی عێراق كەڵاری دەڵێت : لە رێزی هەڵبژاردەی عێرق دژایەتی یاریزانی كوردی پێوەدیارە.

لەگرینگترین دەستكەوتەكانی:
یەكەمی خولی پلەیەكی عێراق – یانەی جەلەولا
سێیەمی خولی پلەیەكی كوردستان – یانەی خانەقین
یەكەمی خولی نایابی كوردستـان – یانەی زێرەڤانی
یەكەمی خولی پلەیەكی عێراق – یتانەی هەولێر
یەكەمی خولی پلەیەكی عێراق – یانەی زاخۆ
سێیەمی خولی پلە یەكی عێراق – غازشیمال
دووەمی خولی نایابی كوردستان – یانەی نەورۆز


لە كۆتایی دا ئاراس كەلاری دەڵێت بێجگە لە وەرزش هیچ كارێكیتر نـاكەم ، زۆر دڵخۆشم لە رێگەی وەرزش زۆر كەسی باشم ناسی .





Post Bottom Ad

Pages