رۆژی وەرزشی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوادەخرێت
هاوشێوەی ساڵی رابردوو وابڕیاربوو لەم مانگە (مانگی نیسان/ئەپرێل) بەبۆنەی رۆژی وەرزشی کوردستان لە سەرتاسەریی کوردستان چەندان چالاکی وەرزشی بەڕێوە بچن، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی سەرجەم چالاکی و پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان و بۆنەکانی دیکە رۆژی وەرزشی کوردستانیش بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بەگوێرەی دۆخی کوردستان هەوڵ دەدەین لە کاتێکی دیکەی ئەمساڵ رۆژی وەرزشی کوردستان ئەنجام بدرێت، وەکچۆن لە سەرەتای راگەیاندنی ئەم پرۆژەیەوە بەڵێنماندابوو، بە هاوکاری وەرزشوانان لەسەر هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نیشتیمانییە بەردەوام دەبین.
لەسەر ئاستی زۆربەی شار و شارۆچکەکان بە پلان و بیرۆکەی نوێوە ئامادەکاریی تەواو کرابوون بۆ ئەوەی ئەمساڵیش کەرنەڤاڵێکی وەرزشی گەورە بەمبۆنەیەوە بۆ وەرزشوانان و وەرزشدۆستان رێکبخرێت، کە ساڵی رابردوو یەکەم هەنگاو بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی وەرزشی کوردستان نرا.
رێکخراوی کوردستان سپۆرتس دەی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق