سابات سپۆڕت - ڕاهێنەری پێشوی یانەی سۆران ڕەفیق سعید چەند پێشنیارێکی بۆ بەرێوەچوونی خولی نایابی کوردستان لە پێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خستەڕوو.
پەیامەکەی ڕاهێنەر ڕەفیق سعید دەڵێت ;
بەھۆی بەرەو کز بوونی ڤایرۆسی نەگریسی کۆڕۆنا قسەی زۆر لەسەر چارەنووسی خولی نایابی کوردستان دەکرێت کە ١٧ گەڕی تێپەڕاندووە و تەنھا ٩ گەڕی ماوە ، ئایا ھەلبوەشێتەوە یاخود نا !! دیارە یانەکان بوونەتە دوو بەرە لەم بارەیەوە ٧ یانە لەگەل ھەڵوەشاندنەوەن و ٦ یشیان لەگەل تەواوکردن ، بەلام پێویستە یەکێتی تۆپی پێ ی کوردستان زۆر حەکیمانە دراسەتی بارودۆخەکە بکات ئنجا بڕیار بدات .
من پێشنیار دەکەم بەمشێوەیە بێت کە مافی ھیچ لایێک نەخورێ :
1. خولەکە تەواو بکرێت .
2. ھیچ یانەیەک دانەبەزێت بۆ خولی پلە یەک .
3. لە خولی پلە یەکەکان ٣ یانە سەربکەون .
4. ساڵی ئایندە خولەکە ١٦ یانە لەخۆی بگرێت و بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشبکرێن .
5. ساڵی ئایندە لە ھەر کۆمەڵەیەک بە دوو قۆناغ و ٢ یانە لە ھەرکۆمەڵەیەک داببەزێت بۆ خولی پلە یەکەکان .
6. ياریەکان لە دوای مانگی ڕەمەزان دەستپێبکاتەوە و لە ھەفتەیەک ٢ گەڕ بەڕێوە بچێت و بەم شێوەیە بە مانگێک تەواو دەبێت .
بۆچی واباشە؟
چونکە ناکرێ خولەکە ھەڵبوەشێتەوە لەبەر ئەو یانانەی پارەیەکی زۆریان سەرفکردووە بە ھیوای بەدەستھێنانی نازناوەکە لە لایەک و مافی دارایی و موستەحەققاتی یاریزانان و راھێنەران لە لایێکی تر . ناشکرێ ھیچ یانەیەک دابەزێت چونکە وەستان و دابڕانی زۆر لە مەشق و ڕاھێنان و یاریکردن زۆر لە ھاوکێشەکان دەگۆڕێت ناکرێ یانەیەک بە تەنھا بێتە قوربانی .
بەمشێوەیە ھیچ لایەنێک زەرەرمەند نابێت و کەسیش گلەیی ناکات یانەکانیش تەنھا مووچەی ٢ مانگیان دەکەوێتە سەر ، مانگێک مەشق و مانگێکیش خول واتە ھیچ ئەرکی دارایی زیاتریان ناکەوێتە سەر چونکە خۆی دوو مانگ خول مابوو ، بە ھەمان شێوەش بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێ . لە ھەمووی گرنگتریش چیدی ھاندەران لە بینین و چێژی یاری بێبەش نابن .
ئەوەی جێی ئاماژەیە سەرجەم چاڵاکیەکانی تۆپی پێی لە کوردستان وەستاوە ، بەهۆی بڵاوبوونەوە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ( کۆڤید 19 ) تائێستاش هیچ بڕیارێک دەرنەچووە لەلایان یەکێتی تۆپێ پێی کوردستان بۆ وادەی دەسپێکردنەوەی چاڵاکیەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق