پێکانەکەی ڕافینیا سێبەرێک دەخاتە سەر یەکەم بردنەوەی بەڕازیل لە مۆندیالدا - sabatsport

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/06/20

پێکانەکەی ڕافینیا سێبەرێک دەخاتە سەر یەکەم بردنەوەی بەڕازیل لە مۆندیالدا

سابت سپۆرت- بەڕازیل یەکەم سەرکەوتنی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بە بردنەوەیەکی ئاسان لە هایتی بە ئەنجامی ٣-٠ مسۆگەر کرد، دوو گۆڵی ماتیۆس کونها و گۆڵێکی ڤینیسیۆس جونیۆر یارمەتیدەر بوون بۆ مسۆگه‌ركردنی ئەنجامەکە و بەهێزکردنی پێگەی سیلیساو لە کۆمەڵەی سێیەم.

بەڵام گەورەترین بابەت دوای یارییەکە باری جەستەیی ڕافینیا بوو. یاریزانە باڵەکەی بەرشەلۆنە تووشی پێکان بوو و لە خولەکی ٤٠دا ڕایانی لاوی یانەی بۆرنمۆس لە شوێنی ئەو یاریزانە گۆڕی.

پێکانەکە نیگەرانی دەستبەجێی دروستکرد بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی پێشووی ڕافینیا لەمساڵدا، بڕیارە ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی بەڕازیل هەڵسەنگاندن بۆ سەختی پێکانەکە بکەن.

ئەنچیلۆتی و پاکێتا وەڵامی نیگەرانییەکان دەدەنەوە
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری بەڕازیل دانی بەوەدانا کە تا ئێستا نازانێت ڕادەی پێکانەکەی چەندە، سبەی ڕافینیا پشکنینی بۆ دەکرێت، لە ئێستادا نازانین چی ڕوویداوە.

هەروەها لوکاس پاکیتای یاریزانی هێڵی ناوەڕاست نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی هاوڕێکەی دەربڕی. پاکێتا دەڵێت: پێموایە هەموومان نیگەرانین. "هیوادارین جدی نەبێت. هێشتا هیچ نازانم؛دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages