تیروپشکی جامی ئاسیای ٢٠٢٧ی ئاسیا چەند یارییەکی سەخت و سەرنجڕاکێشی بەدوای خۆیدا هێنا. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/05/09

تیروپشکی جامی ئاسیای ٢٠٢٧ی ئاسیا چەند یارییەکی سەخت و سەرنجڕاکێشی بەدوای خۆیدا هێنا.


سابات سپۆرت -ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ شه‌ممه‌ لە کۆشکی مێژوویی سەلوا لە ڕیاز ـی پایته‌ختی سعودیه‌, تيروپشك بۆ یارییه‌كـانی جـامی نه‌ته‌وه‌كـانی ئاسیا بۆ ساڵی 2027 ڕاكێشرا، كه‌ چەند یارییەکی سەخت و سەرنجڕاکێشی بەدوای خۆیدا هێنا.

له‌گروپی یه‌كه‌م دا:
سعودیە ئامانجی چوارەم نازناوی خۆی دەبێت، دوای ئەوەی شانبەشانی کوێت (پاڵەوانی ساڵی 1980) و عومان و فەلەستین.

وڵاتی میواندار یاری یەکەمی خۆی بەرامبەر فەلەستین لە یاریگای شاری وەرزشی شا فەهد لە ڕیاز ئەنجام دەدات کە توانای وەرگرتنی ٧٢ هەزار هانده‌ری هەیە.

سەبارەت بە گرووپی دووەمیش، شاهیدی کێبڕکێیەکی بەهێزە لە نێوان ئۆزبەکستان، بەحرەین، کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا و ئوردن بۆ دوو بلیتی ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 ده‌جه‌نگن.

لە گرووپی سێیەمیشدا، ئێران بۆ چوارەم جار چاوی لە بردنەوەی نازناوەکە دەبێت، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی سوریا، قرغیزستان و چین دەبێتەوە.

له‌ گروپی چوواره‌م : ئوسترالیا پاڵەوانی ساڵی 2015 و تاجیکستان و عێراق (پاڵەوانی ساڵی 2007) و سەنگافورە لەخۆدەگرێت.

لە گرووپی پێنج دا، کۆماری کۆریا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ڤێتنام، لوبنان/یەمەن رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌.

سەبارەت بە کۆمەڵەی شه‌شه‌میش ، ژاپۆن سەرکردایەتی دەکات کە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە و خاوەنی چوار نازناوە، لەگەڵ قەتەر و تایلەند و ئەندەنوسیا ،کە چوار تیپەکە کێبڕکێ دەکەن بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی.

دوو تیپی پێشەنگی هەر کۆمەڵەیەک لەگەڵ چوار باشترین تیپی پلەی سێیەمدا سەردەکەون بۆ قۆناغی ١٦ کە لە ٢٢ بۆ ٢٥ی ١ بەڕێوەدەچێت، قۆناغی چارەکی کۆتایی لە ٢٨ و ٢٩ی ١ بەڕێوەدەچێت، قۆناغی پێش کۆتاییش لە ١ و ٢ی شوبات بەڕێوەدەچێت.

پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکە کە سعودیە بۆ یەکەمجار میوانداری دەکات، لە ٧ی ١ی ٢٠٢٧ دەستپێدەکات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages