چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پشت پەردە لە ژیانی ڕیاز مەحرەز بزانه‌. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/05/18

چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پشت پەردە لە ژیانی ڕیاز مەحرەز بزانه‌.

 

سابات سپۆرت - ئەستێرەی جەزائیری ڕیاز مەحرەز، یاریزانی باڵی یانەی ئەهلی یانەی سعودى ، باسی لە نهێنی سەرکەوتنەکانی کرد لە جیهانی تۆپی پێدا.

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری لە میانی دەرکەوتنی لە بەرنامەی "کۆرا برێک" چەند لێدوانێکی ورووژێنەری دا، چەندین وردەکاری پشت پەردەی لەسەر دەستپێکی ژیانی پیشەگەری و گەشتەکەی لەگەڵ لیستەر سیتی و ئەو ئۆفەرە سەرەکیانەی کە دوای بردنەوەی نازناوی مێژوویی خولی نایابی ئینگلیزی وەریگرت، ئاشکرا کرد.

مەحرەز بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی عەرەب دادەنرێت لە مێژوودا. لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەهلی سعودیە دەکات، کە سەرکەوتووانە سەرکردایەتی یانەکەی کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ پۆدیۆمی براوەکان، لە دوو وەرزی لەسەریەکدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لە جامی سوپەری سعودیە.

لە لێدوانەکانیدا ڕیاز مەحرەزی جەزائیری بۆ "کۆرا برێک"ده‌لێت ، دوای ئەوەی باوکم لە تەمەنی پانزە ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، نەمدەزانی چی لە داهاتووم بكه‌م، تەنانەت بیرم لەوە کردەوە کە وازهێنان لە یاری تۆپی پێ و بەردەوام نەبوونم لە یاری تۆپی پێدا ده‌كرد.

مەحرەز ئاشکرایکرد، دووای بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ  له‌ گه‌ل لیستەر سیتی دەرگای بۆ كرایه‌وه‌ لە یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا یاری بكات.

وتیشی: دوای بردنەوەی خولەکە نزیک بوومەوە لە پەیوەندیکردن بە یانەی ئارسناڵەوە، لەگەڵ یانە گەورەکانی وەک بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد قسەم کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئیدارەی لیستەر داوای بڕە پارەیەکی زۆریان دەکرد، لەو کاتەشدا نرخی یاریزانان بەو شێوەیە نەبوو کە ئێستا هەیەتی.

خەونی ڕیاز مەحرەز یاریکردنە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

 ئەستێرەی جەزائیری ڕیاز مەحرەز، دانی بەوەدانا کە هەمیشە خەونی ئەوە بووە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە یانە کەتەلۆنییەکە بکات، یان لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی بێت.

مەحرەز دانی بەوەدانا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢ چێژی لە سەیرکردنی یانه‌ی بەرشەلۆنە لە سەردەمی گواردیۆلا وەرگرتووە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەو کاتەوە هەمیشە خەونم بە یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبینی، تا ئەو کاتەی دەرفەتێک هاتە پێشەوە کە لە هاوینی ٢٠١٨ لەگەڵ خودی پیپ لە یانەی مانچستەر سیتی کاربکەم.


ڕیاز مەحرەز گواردیۆلا لە تۆمەتەکانی "سنووردارکردنی یاریزانان" 

لە درێژەی لێدوانەکانی سەبارەت بە پیپ گواردیۆلا، ئەستێرەی جەزائیری ڕیاز مەحرێز، ڕاهێنەرە ئیسپانیەکەی لە تۆمەتەکانی بە سنووردارکردنی یاریزانان لە ڕووی تاکتیکییەوە و پێنەدانی ئازادی لە یاریگا بێبەری کرد.

مەحرەز وتی: گواردیۆلا ئازادییەکی زۆری بە یاریزانەکان بەخشی - بەتایبەتی هێرشبەرەکان - کاتێک تۆپیان وەرگرتووە.

ئەستێرە جەزائیرییەکە ڕوونیکردەوە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بە سادەیی ڕێنمایی یاریزانەکانی کردووە کە پێگەی دروستیان بپارێزن تاوەکو تۆپەکە وەردەگرن، دواتر ئازادیی پێبەخشیون بە ئارەزووی خۆیان یاری بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیپ گواردیۆلا زۆر حەزی لە گەیاندنی بیرۆکەکانی بۆ یاریزانەکانییە و دەڵێت "هەندێکجار پێش یارییە گرنگەکان، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا... تەنانەت هەندێکجاریش لە یانەکەدا دەخەوت".

مەحرەز لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بەڵام بە تێپەڕبوونی ساڵان گواردیۆلا ئارامتر بووەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی یاریزانەکان لەگەڵ بیرۆکەکانیدا ڕاهاتن، بۆیە پێویست بە کۆبوونەوەی زۆر نەما.

مەحرەز لە سەردەمی گواردیۆلا لە ڕیزەکانی یەکەمی تیپی تۆپی پێی مانچستەر سیتی لە ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٣ مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەنجامدا، پێش ئەوەی بچێتە یانەی ئەهلی.

پاریس سانجێرمان ڕەتیکردەوە

هەروەها مەحرەز باسی لە سەرەتا سەختەکانی کرد و ئاشکرای کرد کە پاریس سانجێرمان لە تەمەنی گەنجیدا ڕەتیکردۆتەوە.

ڕوونیشی کردەوە: لە ساڵی 2010 بەرپرسەکەی پاریس سانجێرمان زۆر ڕاشکاوانە لەگەڵمدا، پێی وتم: ڕیاز لەگەڵ ئێمە یاری بۆ تیپی یەدەگ دەکەیت، هێشتا گەنجیت، ئەستەمە بە خێرایی بگەیتە ئاستی پیشەگەرانە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئامۆژگاری کردم بەدوای دەرفەتێکی تردا بگەڕێم، دواتر لۆهاڤێر داوای لێکردم بێم بۆ تاقیکاری( تاقیكردنه‌وه‌)

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوان یارییەکیان لە نێوان یاریزانانی تاقیکاری و یاریزانانی تیپی یەدەگ ئەنجامدا، منیش باشترین یاریزان بووم، دوای ئەوە بەرپرسانی پاریس کۆبوونەوە و گوتیان لە نێوان 15 یاریزان تەنها یەک یاریزان هەڵدەبژێرین، ئەو یاریزانەش مەحرەز بوو.

مەحرەز وردەکارییەکانی یەکەم گرێبەستی لەگەڵ لیهاڤرێ ئاشکرا کرد و دووپاتیکردەوە کە لە مووچەی پێشکەشکراو ڕازی نییە.

گوتیشی: "موچەی تەنها 1200 یۆرۆیان پێشکەش کردم، لەگەڵ ئەوەشدا 300 یۆرۆی زیادە ئەگەر هەموو بەیانییەک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە قوتابخانە بخوێنم".

دەشڵێت: من لە ئۆفەرەکە ناڕازی بووم و داوام کرد باشتر بکرێت، بەڵام ڕەتیان کردەوە، لە کۆتاییدا ڕازی بووم، جگە لە یاری تۆپی پێش دەچوومە قوتابخانە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages