سابات سپۆرت- گراهام ئارنۆڵدی ئوسترالی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند، تیپەکەی لە تیپە گەورەکان ناترسێت، جەختیشی لەسەر ئیرادەی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 هەموو توانای خۆی بدات و هەوڵی سەرسامکردنی جیهان بدات بە ئاست و ئەنجامێکی ناوازە.
ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی فەرەنسا، نەرویج و سەنیگال دەرفەتێکە بۆ تیپەکەی تا تواناکانی خۆی بسەلمێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردەی عێراق بە عەقڵیەتی بردنەوە دەچێتە پاڵەوانێتییەکە.
ئارنۆڵد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای پاڵاوتنەکان ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی عێراق هیچی لەدەستی نییە، دەبێت بە عەقڵیەتی بردنەوە بچینە مۆندیال، بەو پێیەی ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، بوون لە هەمان یاریگا لەگەڵ یاریزانانی وەک (کیلیان) مباپێ (کاپتنی فەرەنسا) و (ئێرلینگ) هالاند (هێرشبەری نەرویج) شەرەفێکی گەورەیە بۆ یاریزانەکانمان، و ڕێز لە تواناکانیان دەگرین، بەڵام دەچینە ناو یاریگا بۆ ئەوەی هەوڵی بردنەوە بدەین و جیهان سەرسام دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتن بۆ مۆندیال ئیمتیازێکی گەورەیە بۆ یاریزانەکان، کە بەرامبەر ناوە دیارەکانی تۆپی پێ یاری دەکەن، جەختی لەسەر خواستی تیپەکە کردەوە کە هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ دڵخۆشکردنی هاندەرانی و تیشک خستنە سەر تۆپی پێی عێراق لەسەر شانۆی جیهان.
ڕاهێنەرە عێراقییەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر لە مۆندیالی ٢٠٢٢ لەگەڵ ئوسترالیا ڕووبەڕووی فەرەنسا بووەتەوە و بە ئەنجامی ٤-١ دۆڕاوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئەزموونە پاڵنەرێک بووە بۆ سەرکەوتن بەرامبەر تونس و دانیمارک و سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە.
ئارنۆڵد لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، وڵاتەکەی ئوسترالیای گەیاندە قۆناغی ١٦ و بووە دووەم ڕاهێنەری ئوسترالی کە سەرکردایەتی دوو هەڵبژاردەی جیاوازی نەتەوەیی بکات بۆ قۆناغی کۆتایی.
عێراق سەرکەوت بۆ مۆندیال دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پلەی ئۆفی نێوان کیشوەرەکان لە مەکسیک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆلیڤیای بردەوە و دوایین پلەی پاڵاوتنەکانی بۆ پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد و دوای 40 ساڵ دوورکەوتنەوە ههڵبژاردهكهی گهراندهوه جامی جیهانی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق