ئێران پێداگری لەسەر گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیال لە ئەمریکاوە دەکات. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/04/07

ئێران پێداگری لەسەر گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیال لە ئەمریکاوە دەکات.

 

سابات سپۆرت-"ئەحمەد دۆنیامەلێ" وەزیری وەرزشی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران هیچ بڕیارێک سەبارەت بە بەشداریکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە مۆندیالدا نادات تا وەڵامێک لە فیفا سەبارەت بە گواستنەوەی یارییەکانی وەرنەگرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران هەوڵ دەدات بۆ گواستنەوەی سێ یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک بگوازرێته‌وه‌.

دۆنیامالێ لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کۆتایی هەفتەدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیای ڕاگەیاندووە، داواکاریی ئێمە لە فیفا بۆ گواستنەوەی یارییەکانی ئێران لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک لەسەر مێزەکە ماوەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان وەرنەگرتووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من وەک وەزیری وەرزش لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران کاردەکەم بۆ ئامادەکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مۆندیال. بەڵام بڕیاری کۆتایی لە ئەستۆی حکومەتەکەماندایە.

دۆنیامالێ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەپێی ڕێساکانی فیفا دەبێت ئاسایش لە وڵاتی میوانداردا دابین بکرێت، بەڵام مۆندیال تەنها لە گۆشەیەکدایە، دابینکردنی گەرەنتی لەم ماوەیەدا جێگەی پرسیارە.

زیاتر ئاشكرایكرد : لەم هەلومەرجەدا ئەگەری بەشداریکردنی ئێران لە مۆندیال لە ئەمریکا لە ڕادەبەدەر کەمە، بەڵام ئەگەر گەرەنتی ئەمنی پێویست دابین بکرێت، حکومەتەکەمان بڕیارێک سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێران لە پاڵەوانێتییەکەدا دەدات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە دانوستاندایە لەگەڵ فیفا سەبارەت بە گۆڕینی شوێنی یارییەکان، هاوکات وەزارەتی وەرزشی ئێران سەفەری هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانەکانی بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە دوژمنایەتی دەزانێت سه‌فه‌ری بۆنه‌كه‌ن.

به‌ڵام جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ئێران یارییەکانی بەوشێوەیەی دیاریکراوە ئەنجام دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ ئەوەی پێشوازی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەکانی ئەمەریکادا کرد، بەڵام ڕەنگە بۆ سەلامەتی یاریزانان گونجاو نەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئێران سەرجەم یارییەکانی لە کۆمەڵەی G لەسەر خاکی ئەمەریکا ئەنجام بدات و پێش یاری کۆتایی بەرامبەر میسر لە سیاتڵ لە لۆس ئەنجلۆس ڕووبەڕووی نیوزلەندا و بەلجیکا دەبێتەوە.

جامی جیهانی لە وڵاتانی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا لە ١١ی حوزەیران تا ١٩ی تەمموز بەڕێوەدەچێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages