ڤینیسیۆس ستایشی لامین یامال یاریزانی بەرشەلۆنە دەکات - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/04/06

ڤینیسیۆس ستایشی لامین یامال یاریزانی بەرشەلۆنە دەکات

سابات سپۆرت- ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید ستایشی لامین یامال، ئەستێرەی لاوی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنەی کرد، دوای ئەوەی بە ئاشکرا دروشمی دژە موسڵمانی لە یارییەکدا ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، پێویستە یاریزانان پێکەوە بوەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری.

ڤینیسیۆس ئه‌مرۆ دووشەممە باسی ئەو بابەتەی کرد، کەمتر لە هەفتەیەک دوای ئەوەی لامین یامال ڕەخنەی لەو دروشمە دژە موسڵمانانە گرت کە لە یاریی دۆستانەی ئیسپانیا و میسر لە سێشەممەی ڕابردوودا ڕوویدا. لامین یامال کە موسڵمانە، ڕوونیکردەوە کە ئەو سروودانە قبوڵکراو نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارین بەردەوام بین لەم شەڕە. گرنگە لامین باسی لەوە کردبێت... ڕەنگە یارمەتی کەسانی دیکە بدات. ئێمە بەناوبانگین و پارەمان هەیە. دەتوانین ئەو شتانە بە باشی هاوسەنگ بکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە خەڵکی هەژار و ڕەشپێست لە هەموو شوێنێک زیاتر لە ئێمە ئازار دەچێژن؛ بۆیە دەبێت پێکەوە بمێنینەوە... ئەو یاریزانانەی کە دەنگێکی بەهێزیان هەیە.”

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ڕوونیشیکردەوە: من ناڵێم ئیسپانیا، ئەڵمانیا یان پورتوگال وڵاتی ڕەگەزپەرستن، بەڵام زۆر کەسی ڕەگەزپەرستی تێدایە، لە بەرازیل و لە وڵاتانی دیکەش بە هەمان شێوە، بەڵام ئەگەر پێکەوە بەرەنگاریی ببینەوە، پێموایە لە داهاتوودا یاریزانان و خەڵک ڕووبەڕووی دۆخێکی لەو شێوەیە نابن.

ڤینیسیۆس لە ماوەی مانەوەی لە ئەوروپا هەمیشە تووشی دروشمی ڕەگەزپەرستی بووە، هەروەها بە هەڵوێستە دژە ڕەگەزپەرستییەکانی ناسراوە. وتیشی: هەمیشە ئاڵۆزە کاتێک باسی دەکەین، زۆر شت دەگوزەرێت.

لە یارییەکی چامپیۆنزلیگدا کە مانگی ڕابردوو لە شاری لیشبۆنی پایتەختی پورتوگال بەڕێوەچوو، ڤینیسیۆس جیانلوکا پرێستینی یاریزانی یانەی بەنفیکای تۆمەتبار کرد بەوەی بە "مەیموون" ناوی بردووە، دوای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لەبەردەم هاندەرانی هەڵبژاردەی پورتوگالی ئاهەنگی گۆڵەکەی گێڕا، هاندەرانی یانەی بێنفیکاش لە یاریگاکانەوە دروشمیان دژی ئەو یاریزانە بەرزکردەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages