سابات سپۆرت-یاریگاکانی تۆپی پێی ئاماتۆر لە فەرەنسا ڕووداوێکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، کاتێک ناوبژیوانی یارییەکە ٢٤ کارتی سووری بهرزكردهوه، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی توندوتیژی بەکۆمەڵ کە دوای فیكهی کۆتایی یارییەکەی نێوان یانەکانی "ئەڤێنیر گیلێر" و "ئیندیپێندێنت مۆرۆن بی" بوو بە شەڕی مشتومڕ.
ڕووداوەکان لە کاتی یارییەکەدا سەریان هەڵدا کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا کەشێکی ئاڵۆز لە پشت پەراوێزی یاریگاکەدا زاڵ بوو.
ڕاپۆرتە فەرەنسییەکان لە زاری بەرپرسانی یانەی "مۆرۆن"ەوە ڕایانگەیاندووە: "سوکایەتییەکان بۆ ماوەی ٩٠ خولەک نەوەستاون، و بە تایبەتی ئامانجیان هێرشبەرە هێڵەکە بووە"، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە شەڕ و ئاژاوەی نێوان هاندەران هۆکاری یەکلاکەرەوە بووە بۆ تێکچوونی دۆخەکە.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی یارییەکەدا، شەڕە زارەکییەکە پەرەی سەند و بوو بە شەڕێکی جەستەیی توندوتیژ کە یاریزانان و هاندەرانی هەردوولا بەشداربوون. لە ئەنجامدا لانیکەم دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.


ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق