ڕاپۆرت: زیدان نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/03/25

ڕاپۆرت: زیدان نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا

 

ڕۆژنامەی لۆئیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ناسنامەی جێنشینی دیشامپ وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی چیتر "نهێنی" نییە، ڕوونیشیکردووەتەوە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، فیلیپ دیالۆ، ئاماژەی بەوەکردووە، کە پێشتر ناسنامەی ڕاهێنەری داهاتوو یەکلایی بووەتەوە، ئەوەش پشتڕاستیکردووەتەوە کە ڕاوێژکارییەکانی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی ئێستا، ڕاوێژکارییەکی نەرم و نیان مسۆگەر بکات، بەبێ ئەوەی بەڕوونی ئاشکرابکات ناوەکە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، دیالۆ خۆی لە دۆخێکی ناسکدا دەبینێتەوە، بەردەوام "مانۆر" دەکات لە نێوان لێدوانە گشتیەکان و ڕێکخستنە نافەرمیەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەفسانەی تۆپی پێ زێدان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا.

ئاشکراشیکردووە، زیدان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا وەربگرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆکیپ، هەوڵدەدات هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی سەقامگیری دیشامپی ڕاهێنەری ئێستا لەگەڵ بەڵێنی ناڕاستەوخۆی هاتنی زیدان هاوسەنگ بکات. ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم بابەتە لەم دواییانەدا "بابەتی نهێنی" لەناو فیدراسیۆنەکەدا نەماوە.

زیدان وەک هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵ بۆ ئەو پۆستە دیارە، بە پشتبەستن بە تۆمارە سەرنجڕاکێشەکەی وەک یاریزانێکی پێشووی نێودەوڵەتی و ژیانی ڕاهێنەرایەتی ناوازەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید، کە تێیدا سەرکردایەتیکردنی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەریەک – دەستکەوتێکی بێ وێنەیە لە سەردەمی مۆدێرن و ڕکابەرییەکاندا.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages