بالاک هێشتا دڵتەنگە. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/03/12

بالاک هێشتا دڵتەنگە.

سابات سپۆرت - مایکل بالاک ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانی دووپاتی کردەوە کە تا ئێستاش بڕیاری دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا قبوڵ ناکات 16 ساڵ لەمەوبەر، هەروەها پێی وایە یواکیم لۆوی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی دروست مامەڵەی لەگەڵ ئەو بابەتە نەکردووە.

بالاکی تەمەن 49 ساڵ، ئه‌مرۆ پێنجشەممە لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی سکای تیڤیدا وتی: "بە سادەیی خۆزگە پەیوەندییەکی ڕوونتر لە لۆوە هەبووایە".

ئاماژەی بەوەشکرد: جێگای ڕێز بوو ئەگەر ڕووبەڕوو ئەوەم پێ بڵێم، بەتایبەتی دوای هەموو ئەو شتانەی کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە هەڵبژاردەی نیشتمانیم داوە.

ئه ستێره ی پێشووی ئه ڵمانی ڕوونی کرده وه که په یوه ندییه کانی ئه مڕۆی نێوان خۆی و لۆو به ڕێزگرتنه له کاتی کۆبوونه وه ، ده شڵێت: “ره نگه بیری کرده وه که بوونی ئه و گفتوگۆیه له گه ڵ من ئه سته م بێت، خۆزگه له و کاته دا ڕوویدابا، به ڵام کاتێک ئێستا کۆده بینه وه به شێوه یه کی ئاسایی سڵاو ئاڵوگۆڕ ده که ین”.

بالاک لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2010 98 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە و 42 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام بەهۆی پێکانی پێیەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2010ی ئەفریقای باشوور بکات، پێش ئەوەی لۆو بڕیاریدا قۆڵی کاپتنەکەی بداتە فیلیپ لاهمی بەرگریکاری ڕاستی ئەڵمانیا، لەو کاتەوە بالاک نەگەڕاوەتەوە بۆ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages