ئێران: بیر لە گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیال دەکەینەوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/03/14

ئێران: بیر لە گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیال دەکەینەوە

سابات سپۆرت-ئێران پێشنیاری گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2026ی لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک کردووە بەهۆی بەردەوامی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەحمەد دۆنیامەلێی، وەزیری وەرزشی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ڕەنگە لەگەڵ فیفا ئەو پێشنیازە تاوتوێ بکەن.

دونیامالێ وتی: هیوادارم هەلومەرجێک دروست بکرێت بۆ ئەوەی یاریزانەکانمان لە کۆتاییدا بەشداری مۆندیال بکەن.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، نیوزلەندا و میسر ببێتەوە. هەر سێ یارییەکە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت کە لە 11ی حوزەیران تا 19ی تەمموز لەگەڵ مەکسیک و کەنەدا بە هاوبەشی میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و تاران هێرشی تۆڵەسەندنەوەی لە ناوچەکە دەستپێکردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages