سابات سپۆرت - لە جام و پالەوانەتییەکانی داهاتوو، کوردستان بە ناو و ئاڵا و هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری دەکات.
دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو، بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزشی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، توانی زۆر سەرکەوتوانە میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتان بکات، ئەمەش بووە جێگای سەرنجی فیدراسیۆن و میدیاکانی جیهانی، بۆیە بە فەرمی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش لە هەرێمی کوردستان، داواکاری بوون بە ئەندام لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی نێوەدەولەتی پێشکەشکرا، بە خۆشحاڵییەوە ئەم داواکارییە قبوڵکراو، هەرێمی کوردستان بوو بە ئەندامی فەرمی ئەم فیدراسیۆنە، لە جام و پاڵەوانەتییەکانی داهاتوو، هەرێمی کوردستان بە ناو و ئاڵا و هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری دەکات.
ئەمە هەنگاوێكی زۆر گرنکە، لە بواری وەرزشی لە هەرێمی کوردستان، کە هەڵبژاردەی کوردستان بە فەرمی بەشداری جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی نێوەدەوڵەتی بکات، لە سەر هەردوو ئاستی کچان و کوران.
گرنگی و بایەخدانی رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سێکتەری وەرزشی، فاکتەرێکی هەرە گرنگ و سەرەکی پێشکەوتنی وەرزشە لە کوردستان، بە تایبەت لە سەر ئاستی کچان، کە لە زۆربەی یارییە جیاجیاکان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق