گرینگترین ئه‌و بریارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خولی نایابی كوردستان - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/10/04

گرینگترین ئه‌و بریارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خولی نایابی كوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌جامدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆوه‌رزی وێ 2025-26 تاوتوێ كرا.

گرینگترین ئه‌و بریارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خولی نایابی كوردستانه‌وه‌ .
1-بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان 2025 _ 2026 بە ( 11 ) یانە بە شێوازی خول و بە دوو قۆناغ ( چوون و هاتن ) .
2- لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 یەک یانە دادەبەزێت بۆ ریزی خولی پلەیەکی کوردستان، خاوەنی ریزبەندی دەیەمی خولی نایابی کوردستان یاری پلەی ئۆف لەگەڵ خاوەنی ریزبەندی پێنجەمی خولی پلەیەکی کوردستان دەکات .

3- دوای پێشکەشکردنی نووسراوی کشانەوە لە خولی نایابی کوردستان، کشانەوەی یانەکانی ( برایەتی ، پیشەسازی ، هەڵۆ ) پەسەند کرا.

4-رێگەپێدان بە 5 یاریزانی پیشەگەر بە یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 .

5-ئازادکردنی سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانانەی لە خولی نایابی کوردستان کشاونەتەوە، یاریزانەکان بەبێ مافی دەستبەرداربوون دەتوانن پەیوەندی بە هەر یانەیەک بکەن کە بیانەوێت .

6-داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆ یانەکانی خولی نایابی کوردستان 8 / 11 / 2025 لە کاتژمێر 12ـــی شەو

7-مەرجە ( 5 ) یاریزان کە لە دایک بووی 2007 بن ناوی لە لیستی ( کشوفات )ـی پێشکەوتووانی یانەکانی خولی نایابی کوردستان هەبێت، ئەم ( 5 ) یاریزانە دەتوانن لە خولی ژێر 19 سـاڵانی کوردستانیش یاری بکەن .

8- زیادکردنی ناوی یاریزانەکانی لە (لیستی یاری) بۆ (22) یاریزان لە کاتی یاری ، مەرجە سێ گۆڵپارێز ناویان لە لیستەکە هەبێت .
9- هەر یانەیەک پێش دەستپێکی خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە بە بڕی (10000000 )دە ملیۆن دینار سزا دەدرێت، یەک پلەش دادەبەزێنرێت .
 
10- هەر یانەیەک دوای دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستان لە خولەکە بکشێتەوە بەبڕی (40000000) چل ملیۆن دینار سزا دەدرێت، یەک پلەش دادەبەزێنرێت .
 
11-هەر یانەیەک لە کاتی یارییەکان ئامادە نەبێت بە هەر هۆکارێک بێت ( جگە لە رووداوی نەخوازراو ) ئەوا بە بڕی 8000000 هەشت ملیۆن دینار سزا دەدرێت .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages