لە دووەم یاریی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە پاڵەوانیەتی جامی جیهانیی تۆپی پێی بچووككراوەی ئافرەتان، هەڵبژاردەی كچانی بەڕازیلی بە زیرەكیی خۆیان توانیان بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لە هاوتا میسرییەكانیان ببەنەوە.
لهگێمی یهكهمی یارییهكهدا میسر زیاتر هێرشی دەبرد و جوڵەیان جوانتر بوو، بەڵام یاریزانانی بەڕازیل بە هێمنی توانیان دوو گۆڵ لە گێمی یەكەمدا پێشكەون.
لە گێمی دووەمدا هەرچەندە میسر بە لێدانی پەناڵتی گۆڵێكیان تۆمار كرد، بەڵام بەڕازیلییەكان ئەزموونی یاریكردنیان بە روونی دیار بوو، هەر ئەمەش وایكرد گۆڵی سێیەم و چوارەمیش تۆمار بكەن و یارییەكە بە 4-1 گۆڵ ببەنەوە.
بەم ئەنجامەش، لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانیەتییەكە، بەڕازیل بە پلەی یەكەم و میسر بە پلەی دووەم بۆ قۆناغی پێش كۆتایی سەركەوتن.
لە قۆناغی پێش كۆتاییشدا سبەی یەكشەممە بەڕازیل رووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە، میسریش بەرامبەر هەڵبژاردەی كوردستان یاریی دەكات.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق