وادەی بەرێوەچوونی خولی ئەستێرەكانی عێراق دياركرا - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/08/25

وادەی بەرێوەچوونی خولی ئەستێرەكانی عێراق دياركرا



“حسین الخرساني” بەرپرسی راگەیاندنی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند کە “وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە رێکەوتی ٢٠٢٥/٩/١٣ دەست پێدەکات و لە ٢٠٢٦/٥/٢٨ کۆتایی دێت” .

وە (الخرساني) رایگەیاند کە ئاهەنگی کردنەوەی خولەکە لە ٩/١٢ بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی لالیگای ئیسپانی بە سەرۆکایەتی خافێر تیباس ئەنجام دەدرێت . وە ناوبراو باسی لەوەش کرد کە تەکنۆلۆژیای نوێ بۆ یەکەم جار لە خولەکە بەکاردەهينرێت بە تایەتی کامێرای جاڵجالۆکەیی (Spider Cam) کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی تەلەڤزیۆنی یارییەکان .

وە رایگەیاند کە جامی سوپەری عێڕاق تەنها یەك یاری دەبێت و لە نێوان پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و پاڵەوانی جامی عێڕاق ئەنجام دەدرێت .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages