به‌وێنه‌ له‌ هه‌ولێر راكردن له‌ پێناو ئومێد دەبەخشین به‌رێوه‌چوو. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/04/26

به‌وێنه‌ له‌ هه‌ولێر راكردن له‌ پێناو ئومێد دەبەخشین به‌رێوه‌چوو.

بە دروشمی وەرزش دەکەین ئومێد دەبەخشین، ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن، بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی نانەکەلی ،شەشەمین راکردنی ئومێد بەڕێوەچوو.

ماوەی راکردنەکە 3 کم زیاتر لە 1000 راکەر لە گشت چین و توێژەکان بەشداربوون.
ئەو چالاکیە بۆ دوو ئامانجی سەرەکی هەبوو، یەکەم: بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی هۆکارەکانی شێرپەنجە، دووەم: بە کەلتور کردنی بەخشین و هاوکاری کردنی نەخۆشان وکەسانی پێویست لەناو کۆمەلگای خۆمان و بەتایبەت لەناو چینی منداڵان و گەنجان بۆ ئەوەی لە ئێستاوە لەسەر ئەم کارە پەروەردە بکرین.

دوای تەواو بوونی راکردنەکە، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیم قایمی ناوەندی هەولێر لە مەراسیمێکدا چەکی ئومێد ژمارە (6) کە بڕی 18ملیۆن دینار بوو، پێشکەش بە نەخۆشخانەی نانەکەلی کرا.
دواتر خەڵاتی خاوەنی پلەی یەکەم تاکو پێنجەمی ئاستی کوڕان و کچان کرا.
براوەکانیش بەمشێوەیە بوون:
ئاستی کچان:
١- رەنا بەرەکات ١١،٤٧
٢- فەوزیە بەهرام ١٢،٢٣
٣- ئامال خضر ١٢،٤٣
٤- ژوان سادقی ١٥،٢٦
٥- ئاریانە یاسر ١٦،٥٦
ئاستی کوڕان:
١- ریڤینگ مەحمود ٩،٤٣
٢- ئەیمەن نەعمان ٩،٥٣
٣- عەلی عەبد عەلی ٩،٥٩
٤- العوام عائید ١٠،٠٠
٥- یەلۆ کەیسیس ١٠،٠٦



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages