به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر و کێشه‌و گرفته‌کانی نێو ده‌سته‌ی کاتی کارگێری یانه‌که، ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه به‌شێک له ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م باره‌گای یانه‌که‌یان به‌هه‌ڵدانی خیوه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌رگای یانه‌که که‌مپینی ناڕه‌زایی دژی ده‌سته‌ی کارگێری کاتی یانه‌که‌یان هاتنه‌ده‌نگ.
هانده‌رانی هه‌ولێر به‌ده‌ربڕینی به‌یان نامه‌یه‌ک که‌خۆی له‌چه‌ند خاڵێک ده‌بینیته‌وه ئاماژه‌به‌وه ده‌که‌ن “ ئامانجمان تنها هه‌ڵسانه‌وه‌ی یانه‌که‌مانه داوا له‌والی شار و به‌رپرسانی هه‌ولێر ده‌که‌ین به زووترین کات بێته سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر "
به‌یان نامه‌که‌ی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر خۆی له‌م چه‌ند خاڵه ده‌بینێته‌وه.
١- ده‌سکاری( كه‌م و زیاد ) کردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی.ده‌سته‌ی گشتی یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایان ده‌سته‌ی کانی ئێستای یانه‌ی هه‌ولێر.
٢- نارێکی و نه‌گونجانی له‌نێوخۆیان، بونی کوتله له‌نێوخۆیان.
٣-ئه‌نجام نه‌دانی کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆیان.
٤-سه‌فه‌رکردنی سه‌رۆکی یانه له‌گه‌ڵ تیپی باله‌ی یانه‌که له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای یانه‌که گونجاو نیه.
٥-جیاوازی کردنی پاره له‌نێو یاریزانه‌کان و پێدانی شوقه.
٦-ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی خراپی به‌دوای خۆی هێنا.
٧-هێنانی هه‌ر یاریزانێک له به‌باش یان خراپ له ئه‌ستۆی راهێنه‌ره.
له کۆتاییدا هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌یان به‌وه‌شکرد شوێنه‌که چۆڵناکه‌ین تاوه‌ک به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان پێده‌ده‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق