لەژێر دروشمی هەناسەیەکی پاک، ڕاکردنێکی تەندروست وبە سپۆنسەرى سەرەکى پارێزەرى راوێژکار (د.سەفین یاسین)، بە بەشداری سەدان ڕاکەری بیانی و نیوخۆیی، کە لە وڵاتانی ئێران،تورکیا، ئوردن و سوریا و قونسوڵی وڵاتان و ڕاکەرانی عێراقی و هەروەها پاڵەواڵەوانی ئاسیا، نیو ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا ڕاکەرانی ماراسۆنەکە ماوەی ڕاکردنەکەیان بە ماوەیەکی کەم بڕی و ژمارەی زۆر بەهێزیان تۆمار کرد.
مەبەست لە ڕاکردنەکە هۆشیاری هاوڵاتیانە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر، ساڵان لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەبەشداری هەزاران ڕاکەری نێوخۆی و بیانی لە هەولێر ئەنجام دەدرا ، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ماڕاسۆنەکە لە کاتى خۆى ئەنجام نەدرا.
دوای تەواو بوونی ماراسۆنەکەیش بە ئامادەبوونی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر وژمارەیەکى زۆر لە میوانان وئامادەبووان مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکان ئەنجامدرا.
ئەنجامی کۆتایی ڕاکردنەکە بەمشێوەیە بوو:
ئاستی کوڕان:
1- جەلیل ناسری - ئێران 1,15,21
2- حوسێن عیسام - بەغدا 1,15,23
3- حوسێن کیانی - ئێران 1,15,26
4- ریڤینک مەحمود - هەولێر 1,15,54
5- Jurre Keizers- هۆلەندا 1,16,01
ئاستی کچان:
1- فەوزیە بەهرام - ئێران 1,38,23
2- کەوسەر قاسمی - ئێران 1,39,01
3- مەهزادە نچار - ئێران 1,39,38
4- رەهیڤ عماد – رۆژئاوا 2,06,06
5- دیما وەلید – رۆژئاوا 2,16,40
نیو ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر، بە سپۆنسەری پارێزەری ڕاوێژکار سەفین یاسین،
کۆمپانیای نەدا و بەهەماهەنگی ڕێکخراوی فری تو ڕەن کە لە ڕێگەی قونسوڵخانەی کەنەداو و هۆڵەندا لە ڕاکردنەکە هەماهەنگ بوون.
فۆتۆ- سانی ناسیح / سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق