برایەتى بووە پاڵەوانى خولى شەتڕەنجى یانە پلەیەکەکانى عێراق - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/17

برایەتى بووە پاڵەوانى خولى شەتڕەنجى یانە پلەیەکەکانى عێراق

برایەتى بووە پاڵەوانى خولى شەتڕەنجى یانە پلەیەکەکانى عێراق و بۆ نایاب سەرکەوت
یەکێتى ناوەندى شەتڕەنجى عێراق بەهەماهەنگى لەگەڵ لقى کەرکوکى سەندیکاى ئەندازیارانى عێراق، بۆ ماوەى 3 ڕۆژ رکابەرییەکانى پاڵەوانیەتى شەترەنجى یانە پلەیەکەکانى عێراقى بەڕێوەبرد.
رکابەرییەکانى پاڵەوانیەتیەکە بەبەشدارى 12 یانە و بەسیستەمى خول و 7 جەولە بەڕێوەچوو.
دواى 3 ڕۆژ ڕکابەرى و ئەنجامدانى 7 یارى، یاریزانانى یانەى برایەتى پاڵەوانانە دەرکەوتن و شەش سەرکەوتنیان بەرامبەر بە یانەکانى (موعەلیمین، موسەڵا، هەولێر، مەلیک، تسعین و حوزەیران) بەدەستهێنا و لەگەڵ یانەى (ئەلڕەسیل) یەکسانبوون.
بەتەواوبوونى رکابەرییەکانى پاڵەوانیەتیەکەش یانەى برایەتى وێڕاى بوونى بە پاڵەوانى خولەکە، لە هەمان کاتیش هاوشانى یانەى (مەلیک) کە ئەمیش هەر لە شارى هەولێرە بۆ ڕیزى یانە نایابەکانى شەتڕەنجى عێراق سەرکەوتن.
شاندى یانەى برایەتى لە پاڵەوانیەتیەکە پێکهاتبوون لە:
- دکتۆر بەختیار حەمەد ـ ڕاهێنەر و یاریزان.
- چیا مەدیر ـ یاریزان.
- ئارێز صابڕ ـ یاریزان.
- شایان سەبڕی ـ یاریزان.
- بەهمەن عومەر ـ یاریزان.
- بەختیار ساڵح ـ یاریزان.
- ڕەوەز عومەر ـ یاریزان.

ڕاگەیاندنى یانەى وەرزشى برایەتى


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages